داواى کۆتایهێنان بە”داگیرکاری ئێران” دەکرێت

پ

بەرپرسێکى پێشووى ویلایەتە یەکگرتووەکان داوا لەوڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان گرنگییەکى زیاتر بە کۆتایی هێنان بە “داگیرکارییەکەى ئێران” لەناوچەکەو، سنووردار کردنی پاوانخوازییەکانى لەنێو چەندین وڵاتانى ناوچەکە بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە ” رێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەى پەیوەندییەکان لەنێوان بەحرەین و ئیسرائیل، گۆڕانکارییەکى ریشەییە لەسروشتى مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەکانى رژێمى ئێران”.

جایسۆن گرینبلات، راوێژی پێشووى تایبەتى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەووتارێکى شیکاریدا رایگەیاندووە ” رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەگۆڕانکارییەکى خاوی ستراتیژیدایەو، کەتێکەڵییەکى ناڕەزایی دژى رژێمى ئێران و، ئەگەری ئەنجامدانى رێکەوتنى ئاشتى لەنێوان ئیسرائیل ودراوسێیە عەرەبیەکان بەخۆیەوە دەبینێت”.

باسى لە رێکەوتننامەى “ئیبراهیم”ـی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل کردووە، کەبەربەستى نێوان ئەو وڵاتەو دراوسێیە عەرەبیەکانى شکاندووە.

بەبۆچوونى خۆیشى ” هەنگاوەکەى مەنامە، هاوشێوەى ئەبوزەبی، سەلماندی ئەوەیە کە زۆربەى وڵاتانى بەرژەوەندی هاوبەش لەهەڕەشە ڕاستەقینەکانى ئاسایشى ناوچەکە تێدەگەن”.

گرینبلات، کە لەئەیلوولی رابردوو دەست لەکارکێشانەوەى لەپۆستەکەى پێشکەش کردووە لەووتارەکەى خۆیدا کە ماڵپەرى سێن ئێن ئێنی ئەمەریکى بڵاویکردۆتەوە دەڵێت ” گرنگە تیشکى وڵاتانى ناوچەکەو جیهان لەقۆناغی داهاتوو کار لەسەر کۆتایی هێنان بەداگیرکارییەکەى ئێران بهێنرێت، کە لەرێگەى پاوانخوازییەکانى میلیشیا شیعەکانى عێراق و، بزوتنەوەى حەماس لەغەززەو، حزبوڵلا لەلوبنان و، حوسییەکانى یەمەن و، رژێمەکەى ئەسەد لەسووریا ئەنجامیداوە”.

دووپاتیدەکاتەوە ” قەبارەى دژایەتى ئەو پاوانخوازییەى تاران لەلایەن وڵاتان و گەلانى ناوچەکە رووبەرووى دەبێتەوە بەهێزتر دەبێت، تەنانەت لەنێوخۆى ئێرانیش خەریکە تەشەنە دەستێنێت”.

پێی وایە ” ئەو وڵاتانەى دەیانەوێت ئاسایشى هەمیشەیی و سەقامگیری و گەشەسەندن بۆ گەلەکەى بەدەست بهێنێت، دەبێت کار لەسەر سنوودارکردنى رژێمى ئێران بکات”.

ئەمەش لەکاتێکدایە کەمتر لەمانگێک لەرێگەى سەرۆکى ئەمەریکا رێکەوتننامەى ئاشتى لەنێوان مەنامەو، تەل ئەبیب واژۆ کران، کەپێش ئەو ئەبو زەبی لەرێگەی راوێژکارەکەى ترامپ پرۆسەکە بەرێوەچوون.

لەو بارەیەوە بەحرەین لەراگەینراوێکى هاوبەش لەگەڵ ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ” ڕەزامەندییان لەسەر رێکەوتننامەکە داوەو، بەشێوەیەکى فەرمیش سێشەممە لەکوشکی سپی لەواشنتۆن واژۆ دەکرێن”.

مەنامە لەدواى دروستبوونى دەوڵەتى ئیسرائیل لەساڵى ١٩٤٨ دەبێتە چوارەم وڵاتی عەرەبی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست رێکەوتننامەى ئاشتى لەگەڵ تەل ئەبیب واژۆ دەکات، کەپێش ئەو ئیمارات بوون لە ٢٠٢٠ ، ئەردەنیش لەساڵى ١٩٩٤ و میسر لەساڵى ١٩٧٩ بووە.

سەرجەم وڵاتە رێکەوتووەکان لەگەڵ ئیسرائیل کێشەى هاوبەشیان رژێمى ئێران و، سیاسەتە شەڕانگێزییەکانیەتى دژى وڵاتانى ناوچەکە.