هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە ڕاگیرا

پ

هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە ڕاگیرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای ووتەبێژەکەیەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.

رۆژی چوارشەممە٢٥ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ،  بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ڕاگەیەندراوەیدا ڕوونی دەکاتەوە ، ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.

حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت.
لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠