ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتییەکی ئیماراتی دا

پ

ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتییەکی ئیماراتی و تیمەکانی ناو کەشتییەکە دوای ڕووداوێك کە لە ئاوەکانی کەنداو ڕووی دا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، ئێران لە ڕاگەیەندراوێك دا ڕایگەیاند ، دەستیان بەسەر کەشتییەکی ئیماراتی دا گرتووە دوای کەشتییەکە بەشێوەیەکی نایاسایی ئاوەکانی ئێران بەزاندووە و لەمبارەیەوە بانگهێشتی بەڕێکەری کاروباری ئیماراتی کرد دوای ئەوەی دوو ڕاوچی ئێرانی لە ئاوەکانی کەنداو دا کوژران
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دا هاتووە کە ئەو کەشتییە ئیماراتییە ڕۆژی دوو شەممە دەستی بەسەردا گیراوە دوای ئەوەی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیمارات تەقەیان لە دوو ڕاوچی ماسی ئێرانی کرد لە ئاوەکانی کەنداو و بووە هۆی کوژرانی هەردوو ڕاوچییەکە ، لەبارەی ڕووداوەکەوە حکومەتی ئیمارات ڕایگەیاند ، کە ئەوان هەست بە شەرمەزاری دەکەن لەبارەی ڕووداوەکەوە و ئامادەیی حکومەتی ئیماڕاتیشیان نیشان دا بۆ هەر قەرەبۆیەك سەبارەت بە کوشتنی دوو ڕاوچییە ئێرانییەکە

رۆژی دوو شەممەی ڕابردوو ، کەشتییەکی ئێرانی وەک لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دا هاتووە ، بەشێوەیەکی نایاسایی ئاوەکانی ئێرانی بەزاندووە و لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانەوە دەست بەسەر کەشتی و تیمی کەشتییەکەدا گیراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە یاساییەکان بەردەوامن
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ، حکومەتی ئێرانی بە هیچ شێوەیەك ئاسانکاری ناکات لە هەر دەستدرێژییەك کە بۆسەر کەشتی و بەلەمی ئێرانیدا بکرێت و هەموو ڕێوشوێنێك دەگرێتە بەر بۆ پاڵپشتی کردنی کەشتییەکانی و هاوڵاتیانی لەو ناوچانەدا .