پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەو
بهسهرپهرشتی د.فەرسهت سۆفی پارێزگاری ههولێر، ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر كۆبۆوه، کۆبوونەوە بەپشتبەستن بە بەیانی ژمارە(٤٨)ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکانی و لەپیناو بهرژهوهندی گشتی و كارو كاسبی خهڵك و بژێوی ژیانی هاوڵاتییان، گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-
یەکەم/ نوێژی هەینی لەمزگەوتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕێگە پێدراوە، بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ئەومەرجانەی خوارەوە:-
1- نوێژخوێن دەبێت دەمامک و دەستکێشی پێبێت.
2-نێوانی نوێژخوێنان نابێت لە مەتر و نیوێک کەمتربێت.
3-قەدەغەکردنی شوێنێی هەڵگرتنی دەستنوێژ لەمزگەوت.
4- نوێژخوێن بەرماڵی خۆی ببات بۆ نوێژکردن و لەماڵەوە دەستنوێژهەڵبگرێت.
دووەم/ سەرجەم دوکان و بازاڕ و مۆڵ و تەواوی ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن، دەبێت ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و ڕێگەنەدەن هیچ کەسێک بەبێ بەستانی (دەمامک) بچێتە ژوورەوە، هەروەها خۆشیان (دەمامک) ببەستن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
سێیەم/ چێشتخانە، کافتریا، شوێنە گەشتیارییەکان، دەبێت پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەستانی (دەمامک) و سەرجەم ئەو مەرج و ڕێنماییانەبن کە شارەوانییەکان و دەستەی گەشت و گوزار بۆیانی دیاریکردووە، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
چوارەم/ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، بەپێی بڕیاری بەیانی ژمارە(٤٨)ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆفێر ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
پێنجەم/ پێویستە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕەچاووکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی (دەمامک) بەکاربهێنن و مەودای نێوانیان لە مەترونیوێک کەمترنەبێت، هەرکەسێک لەدەرەوەی ماڵی خۆی بەبێ (دەمامک) ببینرێت بەپێی بڕیاری بەیانی ژمارە(٤٨)ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
شەشەم/ ئەو شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە و ڕێگەپێدراونین:-
1- پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران.
2- هۆڵهكانی ئاههنگ گێران و هۆڵهكانی بووك گواستنهوه.
حەوتەم/ هاتووچۆ لە نێوان پارێزگای ههولێر لهگهڵ پارێزگاكانی دیكهی ههرێمی كوردستان و عێراق کراوە دەبێت بۆ حاڵەتی پێویست، بەڵام لە ئێستادا هاتنی گروپی گەشتیاری بەکۆمەڵ بەداخراوی دەمێنێتەوە و ڕێگە پێدراو نییە.
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر
2020.8.21