ڕێژەی چاکبوون زۆر زیاترە لە رێژەی تووشبوون

پ

لە رووسیا ، ڕێژەی چاکبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێچەوانەی زۆر وڵات لە هەڵکشاندایە .

ماوەی دوو رۆژە ، ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیا ، پێچەوانەی زۆر وڵات ، لە هەڵکشاندایە .
بەپێی ئەو ئامارانەی ماوەی دوو رۆژە وەزارەتی تەندروستی رووسی سەبارەت بە تووشبووان بڵاوی دەکاتەوە ، جیاوازترە لەو ئامارانەی لە زۆر وڵات بڵاودەکرێتەوە ، ئەویش بەوەی ڕێژەی چاکبووەکان ماوەی دوو رۆژە زیاترە لە تووشبووان بەجۆرێك، وەکو ئەوەی رووسیا نزیک بێت لە کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆسەکە، وێڕای ئەوەی وەکو یەکەم وڵات ، دۆزینەوەی ڤاکسینی ڕاگەیاند و هەر دوای ڕاگەیاندنی ، بیست وڵات لە سەرانسەری جیهان داوای ڤاکسینەکەیان کردووە لەنێویشیاندا ، عێراق .
دوێنێ هەینی ، ٢١ی ئاب ،وەزارەتی تەندروستی رووسی ئاماری ٢٤کاتژمێری رابردووی تووشبووانی بلاو کردەوە کە بەمشێوەیە بوو ، ٤٨٧٠ تووشبووی نوێ ، لەبەرامبەریدا ٥٨١٧ کەس چاکبوونەوە لەگەڵ ٩٠ گیان لەدەستدان ، هەر ئەمڕۆ شەممە ، ٢٢ی ئاب ،دیسانەوە کە ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردوو، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە بلاوکرایەوە ، رێژەکە بەمشێوەیە یە ، ٤٩٢١ تووشبووی نوێ ، لەبەرامبەردا ٦١٤٧ کەس چاکبوونتەوە لەگەڵ ١٢١ گیان لە دەستدان .

رۆژی پێنج شەممە، ٢٠ی ئاب ، حکومەتی رووسیا ، رایگەیاند ، هەموو زانیارییەکمان لەبارەی ڤاکسینی سپۆتینگ ، داوە بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، و هیچ کێشەیەك لە ڤاکسینەکەدا نابینین کە زۆر وڵات داوای کردووە ، بێگومان بەبێ ڕێپێدانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، نایدەین بە هیچ وڵاتێك .

لە ماوەکانی رابردوودا ، حکومەتی رووسی، بەفەرمی سەرکەوتنی یەکەم ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند ، و ڤلادیمێر پۆتین ، سەرۆکی رووسیا وەک ئالانگارییەک بۆ سەرکەوتنی ڤاکسینەکە ، بۆ یەکەمجار ڕیگایدا لەسەر کچی خۆی تاقیبکرێتەوە ، و هەر دوای راگەیاندنی ڤاکسینەکە ، بیست وڵات لەنێویان دا عێراق ، داوای ڤاکسینەکەی کرد.
سپۆتینگ ڤی ، ناوی ڤاکسینە رووسیەکەیە و لە دوو ووشە پێك دێت ، سپۆتینگ ، ناوی ئەو کەشتییە ئاسمانییەیە کە ساڵی ١٩٥٧ ، رووسیا وەک یەکەم وڵات، رەوانەی بۆشایی ئاسمانی کرد و پیتی ”ڤی” بە واتای ڤاکسین دێت لە زۆر زمانی جیهان دا .

دۆخی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیا لە ئێستادا لە ریزبەندی چوارەمی وڵاتانی جیهانە لەڕووی تووشبوونەوە ، بەڕێژەی ٩٥١،٨٩٧ هەزار تووشبوو لەگەڵ چاکبوونەوەی ٧٦٧،٤٤٧ هەزار کەس و گیانلەدەستدانی ١٦،٣١٠ هەزار کەس.