وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئامارێك بڵاودەکاتەوە

پ

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئاماری یەک هەفتەی تووشبووان و چاکبووان و گیانلەدەستدانی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ئاب ، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ، لە ١٤ی ئابەوە تاوەکو ٢٠ی ئاب ، ئاماری تووشبووان و چاکبووان و گیانلەدەستدانی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەموو پارێزگاکانی هەرێم بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیە

١- لەشاری هەولێر ١٠٧٣٠ پشکنین ئەنجام دراوە و ڕێژەی تووشبووان ، ١٦٩٩ کەس بووە ، بەڕێژەی سەدی دەکاتە %١٥،٨ و تیایدا ٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە ، بەڕێژەی سەدی دەکاتە ٥،٣

٢- لەشاری سلێمانی ٦١٠٣ پشکنین ئەنجام دراوە و ڕێژەی تووشبووان ، ٩٤٩ کەس بووە ، بەڕێژەی سەدی دەکاتە ، %١٥،٥ و تیایدا ٦١ کەس گیانیان لە دەستداوە بەرێژەی سەدی دەکاتە ، %٦،٤

٣- لەپارێزگای دهۆك ١٠٢٥٠ پشکنین ئەنجام دراوە و ڕێژەی تووشبووان ٩٢٣ کەس بوونە ، بەڕێژەی سەدی دەکاتە ، %٩،٠ و تیایدا ، ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە ، بەڕێژەی سەدی دەکاتە ، %١،١

٤- لە پارێزگای هەڵەبجە ٢٦٥ پشکنین ئەنجام دراوە و ڕێژەی تووشبووان ١٤١ کەس بوونە ، بەڕێژەی سەدی دەکاتە ، %٥٣،٢ و تیایدا ، ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە ، بەڕێژەی سەدی دەکاتە %١،٤

سەرجەمی پشکنینەکانی کە لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ئەنجام دراون بریتییە لە ٢٧٣٤٨ کەس ، و لەو ژمارەیە ، ٣٧١٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە ، بە ڕێژەی سەدی دەکاتە ، ١٣،٦ و تیایدا ١٦٣ کەس گیانیان لەدەستداوە ، بەڕێژەی سەدی دەکاتە %٤،٤