پارەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج کرا

پ

 پارەی ئەو وانەبێژانەی بەشێوەی هەمیشەیی دانەمەزراون، خەرج دەکرێت و وانەبێژان تەنیا پارەی پشووی بەهارە و هاوینەیان لێدەبڕدرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، بەسەرەوەیە هاتووە “بڕیارماندا بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان تەنیا ئەوانەی بە شێوەی هەمیشەیی دانەمەزراون، (جگە لە رۆژانی پشووی ئاسایی ساڵانە کە دەکاتە رۆژانی 11 بۆ 23ـی 3 کە پشوی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار لەگەڵ پشوی هاوینە) بەردەوام دەبێت بۆ ئەو رۆژانەی کە بە پشوی فەرمی هەژمارکراون بۆ مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، لە ٢٥ی مانگی شوبات بڕیاردرا ، ناوەندەکانی خوێندن دابخرێت ، و دواتر بەردەوامی بە خوێندنی ئۆنلاین درا ، بەڵام دیسانەوە لە مانگی ئایار بڕیاردرا تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم  بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام نەدرێت و نمرەی وەرزی یەکەم بۆ قوتابییان وەکو دەرچوون یان دەرنەچوون ئەژمارکرا

نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاماژە بەوەدەکات ، وانەبێژان پارەی ئەو ماوەیەیان بۆ خەرجدەکرێت کە بەهۆی خۆپاریزی لە کۆرۆناوە پشو راگەیەندرابوو.

 

نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری