تورکیا خوێن و فرمێسک بەگەلى کورد دەبەخشێت
ئەندامێکى پەرلەمانی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات ” ئاراستەى پارتە ئۆپۆزسیۆنە تازە دروستکراوەکانى تورکیا، بەرەو دیار بەکر (ئامەد) دەچن، بۆ ئەوەى پاڵپشتى دەنگدەرە کوردەکان بەدەست بهێنن”.
لەلیلا گۆفین، هاوسەرۆکى کۆنگرەى جڤاتی دیموکراتی جەختى لەوە کردەوە ” چارەسەر کردنى دۆزی کۆرد تەنها لەنێو لەکۆنگرەکاندا نیە، بەڵکو پێویستە هەنگاوی پراکتیکی و هەستپێکراو ئەنجامبدرێن”.
گوفین، بەهاوبەشى لەگەڵ ئەدیل ئەوغورلوو، گووتەبێژى کۆنگرەى گەلانى دیموکراتى لەشارى میرسین کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ پێکهاتەو چینەکانى ئەو شارە رێکخستووە، کە قۆناغی سێهەمی بەرنامەى خەباتی دیموکراتى پارتى گەلانی دیموکراتیە (هەدەپە) بۆ پرسى کورد.
هاوکات لەو کۆبوونەوەیە فاتیمە کەرتولان، نوێنەرى هەدەپە لەپەرلەمان ئامادەی بووەو، دروشمى “ئاشتی دژى جەنگ، ئازادی دژى گۆشەگیری” بەرز کردبوویەوە، لەیەکێک لەهۆتێلەکانى ئەو شارە رێکخرابوون.
ئەوغورلوو، لەمیانەى قسەکانیدا باسى لەسیاسەتى ڕەگەزپەرستى پارتى دادو گەشەپێدانى دەسەڵاتدارو، پارتى بزوتنەوەى نەتەوەیی دەسەڵاتدار کرد، کەچۆن حکومەتەکەیان شەرعیەتى بەفاشیەت بەسەر ژنانەوە داوە.
ئەمرۆ هەموو شارەکانى تورکیا بووە موڵکی کوردستانى گەورە،
گووتیشى ” دەوڵەت لەرێگەى قەیوومەکانەوە بەردەوامە لەهێرشکردنە سەر ئافرەتان ، ئەمەش سیاسەتێکى جەنگی تایبەتە ئاک پارتى ئەنجامیدەدات”.
باسى لەوەشکرد ” ئەمە درێژەدانێکى یەک سەدەیی دژایەتى کوردەکانە، بەجورێک دەوڵەت بەردەوامە لەهێرشکردنە سەر ئافرەتان، بەئازاد کردنى ئەو پۆلیسانەى تووندوتیژییان دژى ئافرەتان ئەنجامداوە، کەزۆربەى ئازاد کراوەکانیش لەلایەن سولەیمان سویلوو، وەزیری ناوخۆ بڕیاریان بۆ دەرچووە”.
ئەو پەرلەمانتارەى هەدەپە دووپاتیدەکاتەوە ” ئەوە پێوەرێکى روونى ڕق و کینەیە دژی ئافرەتان”.
هیماى بەوەشکرد ” ئەم دەوڵەتە تەنها خوێن و فرمێسک بەگەلى کوردو هەژاران دەبەخشێت، پێویستە ئێمە خۆمان زیاتر دژى ئەو پرۆسەیە رێکبخەین و، تێکۆشانەکانمان گەورەتر بکەین”.
لەلایەن خۆیەوە گوفین لەبارەى کوردەکانى تورکیا ئاشکرای دەکات ” ئەو گەلە بەهۆى زۆری فشارەکان بەسەر پارێزگاکانیان، ناچار کراون، ناوچەکانى خۆیان بۆ شارەکانی دیکە کۆچ بکەن”.
دەشڵێت ” گەلەکەمان دژى ئەوەش شەڕی کرد، ئەمرۆ هەموو شارەکانى تورکیا بووە موڵکی کوردستانى گەورە، دایکان ئەو کارە دەکەن، سویلوو باسى لەوە دەکرد، دەبێت لەئافرەتان بترسن، ڕاستى کرد، دەبێت لەژنانى کورد زۆر بترسن، چونکە دژە بەتێکۆشانەکانمان تا کۆتایی دەدەین”.
سووریشە لەوەى ” ئەوان زیاتر لەمافى خۆیان ناوێت، ئەوەش لەسەر خەباتى ئافرەتانیش جێبەجێ دەبێت”.
گوفین جەختى لەوە کردەوە ” ئەوانەى دژى سیاسەتەکانى ئاکپارتى، خەبات دەکەن، باج دەدەن، بەڵام خەباتى ئافرەتان کۆتایی نایەت، شۆڕشی رۆژئاوا، هیوابەخش بوو بۆ سەرجەم ئافرەتان، خەباتى ئافرەتان، شۆرشێکى زۆر گرنگە، ئەمرۆ ئەوان لەتێروانینى ئۆجەڵانەوە خەباتی خۆیان ئەنجامدەدەن، رۆژئاوا بەخەباتی ژنان سەرکەوت”.
ئەوەشى نەشاردەوە ” ئەوان کێشەیان وەک کوردو وەک ئافرەت هەبووە، ناوەرۆکى هەردوو پرسەکەش لەسەر پرسى کوردایەتى وەستاوە، کە دەیانەوێت بیروخێنن و، وێرانی بکەن”.
لەبارەى دروستبوونى پارتى نوێش لەتورکیا هاوسەرۆکى کۆنگرەى جڤاتی دیموکراتی، باس لەوە دەکات ” بەشێکیان هاوبەش بوون لەدروستکردنى ئاکپارتى، دواتر پارتى دیکەیان دروستکرد، ئەوان ئامانجیان کۆمەڵکوژی کردنى کوردو کوشتنى ئافرەتانە، نابێت پێیان هەڵبخەڵەتێین، حزبە تازە دروستبووەکان هەمان هزریان هەیە، فێربوونە بچنە ئەنیت کەبیر (گۆڕی ئەتاتورک)”.
قسەکانى گوفین وەک ئاماژەیەک بوو بۆ ئەحمەد داود ئۆغلوو و، عەلى باباجان، دامەزرێنەرانى ئاکپارتى و، لەکۆتایی ساڵى رابردوو و ئەمساڵ دوو پارتى جیاوازیان دروست کردو، لەپەیامەکانیان لەبارەى کورد هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ ئاکپارتى نەبوو.
هیماى بەوەشکرد ” ئێستا دەچنە دیاربەکر، کێشەى کورد بەکۆنگرەکانیان چارەسەر نابێن، بەڵکو دەبێت هەنگاوی پراکتیکی بهاوێژن”.
ئاشکراشی دەکات ” شۆفێنیزمی بەرامبەر کورد لەوانەى دەسەڵاتەوە دەستى پێنەکردووە، بەڵکو لەگەڵ دروستبوونى کۆماری دەستى پێکردووەو، زۆریش قسەیان کردو، هیچیان نەکرد، دەسەڵاتیش هاتوو و رۆیشت، بەڵام کۆمەڵکوژییەکانیان بەردەوامبوون کە لەدێرسیمەوە دەستى پێکردو، تا ئێستاش بەردەوامیی هەیە”.