پۆمیۆ و فەرمانڕەوایی عوممان باسی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن

پ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، مایک پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ، لەگەڵ هەیسەم بن تاریق ، فەرمانڕەوایی عوممان ، لەکۆتایی ژمارەیەک گەشت و چاوپێکەوتنی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کۆبووەوە ، چاوپێکەوتنەکەش بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی لەگەل ئیسرائیلە .

مایک پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا،لە تویتێکدا دەڵیت ، ” ئەمڕۆ چاوم کەوت بە جەنابی هەیسەم بن تاریق، فەرمانڕەوای عوممان و دڵخۆشم کە گەنگەشەی دروست کردنی ئاشتی و سەقامگیری و گەشانەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراستمان کرد ،ئەویش لەڕێگای ئەنجومەنی کەنداوێکی یەکگرتوو ”

ئاژانسی هەواڵی عوممانی رایگەیاند ، گرنگی کاری پێکەوەیی خرایە ڕوو لەچوارچێوەی ئەو پەیوەندییە مێژوویی و بەهێزەی لە نێوان هەردوو ووڵات دا هەیە .

مایک پۆمپیۆ ، یەکەم بەرپرسی رۆژئاواییە کە چاوی بە هەیسەم بن تاریق بکەوێت لەدوای کۆچی دوایی سولتان قابووسی فەرمانڕەوایی ٥٠ ساڵی وڵاتی عوممان ، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ ، کۆچی دوایی کرد

سەردانەکانی پۆمپیۆ بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست ، لەچوارچێوەی سیاسەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبییە لەگەل ئیسرائیل ، دوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل کە بە ” مێژوویی ” ناودەبرا

حەمەد بن خەلیفە ، فەرمانڕەوایی بەحرێن ، بە پۆمپیۆیی راگەیاند ، وڵاتەکەی پابەندە بە دەستپێخەری ئاشتی نێوان بەحرێن و ئیسرائیل ، لەسەر بنەمایی دروست کردنی دەوڵەتێکی فەلەستینی سەربەخۆ ”،

هەڵوێستی بەحرێن ، جۆرێك لە ڕەتکردنەوەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان بەحرێن و ئیسرائیل لەخۆ دەگرێت و ڕەتدەکرێتەوە

پمپیۆ پێش سەردانی کردنی بەحرێن ، سەردانی سودانی کرد و حکومەتی سوودانی هیچ بڕیاڕێکی نییە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوودان و ئیسرائیل ، بەتایبەتی کە ئەوان لەسەر وبەندی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سودان دان و بەجێ دەهێڵدرێت بۆ حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە .