حەسەن نەسڕوڵا هەڕەشە دەکات

پ

هاوکێشەی شەڕ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە

حەسەن نەسڕوڵا ، ئەمینداری بزووتنەوەی حیزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند ، هاوکێشەی شەڕ لە ئێستادا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و ئێمە چاوەڕێی هاتنە دەرەوەی سەربازانی ئیسرائیلین لە مۆڵگەکانیان تاکو بیانکەینە ئامانج و هیچ پەلەمان نییە.

ئەمرۆ یەکشەممە ، حەسەن نەسڕوڵا ، ئەمینداری بزووتنەوەی حیزبوڵای لوبنانی لە ووتارێکی دا سەبارەت بە ( عاشوڕا ) ڕایگەیاند ، ئەگەر ئێمە بۆ ڕاگەیاندنەکان وەڵاممان بۆ ئیسرائیل هەبوایە ، چانسی کاردانەوەمان دژی سوپای داگیرکەری ئیسرائیلی لەدەستدەدا ، بۆیە ئێمە ئارام دەگرین و پەلەمان نییە .

هەروەها نەسڕوڵا لە درێژەی ووتارەکەیدا دەشڵێت ، ” سوپای ئیسرائیلی باش دەزانێت ئێمە ئۆتۆمبێلێك یان تانکێك یان زرێۆشێك بەتەنها ناکەینە ئامانج ، بەڵکو ئێمە سوپا و سەربازانیان دەکەینە ئامانجت هێرشەکەنمان .