ڕووداوەکە لە یەکی مانگی داهاتوو ، ڕوودەدات

پ

ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریکی ” ناسا ” ، لە تویتێكدا رایدەگەیەنێت ،” هەسارەی جۆری( ES42011 ) ، کە درێژییەکەی لەنێوان ٢٢ بۆ ٤٩ مەترە ، لە رۆژی یەکی ئەیلول ، بە مەودای دوورییەك کە سێ هێندەی دووری مانگ لەو زەوییەوە
بەشێوەی کەم ، واتا چوار یەکی دووری نێوان زەوی و مانگ ،بەنزیک هەسـارەی زەوی دا ، تێپەڕدەبێت .

ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند ، کەمترین مەودای دووری نێوان زەوی و هەسارە بچووکەکە ، ١٢٠ هەزار کیلۆمەتر دەبێت
واتا دووری هەسارەی مانگ لە زەوییەوە ٣٨٤ هەزار کیلۆمەترە ، و هەسارەکە بەخێرایی ٨.١٦ کیلۆمەتر لە چرکەیەكدا بەلای زەویدا تێدەپەڕێت .

ناسا ، ئاماژە بەوەش دەکات کە ڕەنگە ، ئەو هەسارە بچووکە لە هەگبەی دا مەترسی بۆ زەوی هەڵگرتبێت لەخۆی .

ئاژانسی ناسا ڕایدەگەیەنێت ، کە نزیکەی مەودای هەسارە بچووکەکە لە زەوییەوە بەپێی پێوەری فەلەکی ، مانای ئەوە ناگایەنێت خۆی بە زەویدا بکێشێت و گەردوون ناسان پێشبینی دەکەن بەبێ کێشە بە نزیك زەویدا تێپەڕبێت .

 

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ، هۆشداری هاتنی هەسارەیەکی بچووک بە ئاڕاستەی زەوی دا درا ، ئاژانسی ناسا لەبارەی ئەو هەسارە بچووکەوە ڕوونکردنەوەی دا .