عێراق خوێندن دەکات بە ئۆنلاین
وەزارەتی تەندروستی عێراقی بۆ میدیایەکی فەرمی عێراقی ، لە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری ڕێژەی تووشبووان ، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا ، پشت بە خوێندنی ئەلیکترۆنی ئۆنلاین ، دەبەستن
وەزارەتی تەندروستی عێراقی رایگەیاند ، لە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق ، ئەوا هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بە پشت بە خوێندنی ئەلیکترۆنی ئۆنلاین دەبەستن ئەمەش وەکو ڕێکارێك بۆ کۆنترۆلکردن و رێگری کردن لە تووشبوونی زیاتری هاوڵاتییان بە ڤایرۆسەکە .
لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ ، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵابووەوە و بەهۆیەوە زۆربەی سێکتەرەکان وەستا و وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە بۆ ئەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی قوتابییان نەفەوتێت ، بڕیاریدا بە هەژمارکردنی کۆنمرەی وەرزی یەکەمی قوتابییان وەکو پێوەری دەرچوون ، دواتر وەزارەتی پەروەردە ، بە بڕیارێکی نوێ ، ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ی وەکو ساڵی نەکەوتن بۆ قوتابییان هەژمارکرد
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق ، زیاتر لە ٢٣١،٠٠٠ تووشبووە و لەو ژمارەیە زیاتر لە ١٧٢ هاوڵاتی تا ئێستا چاکبوونەتەوە و نزیکەی ٧ هەزار هاوڵاتی بەو ڤایرۆسە ، گیانیان لە دەستداوە