لەماوەى ٢٤ کاتژمێر هیچ کەسێک کەرەنتینە نەکراوە
لەدرێژەى ڕاگەینراوەکانی خۆیدا وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی ئاستى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێم بڵاوکردەوە، کەتێدا ڕایگەیاندووە ” ” هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتینە نەکراوە”.
لەو ڕاگەینراوەیدا کەبەسەر میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوەو، وێنەیەکى بۆ (پێشەنگ پرێس) نێدراوە هاتووە ” ٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە”.
جەختى لەوەشکردەوە تاوەکو ئێستا ” پشکنینی نوێ بۆ ٥٢١١ کەس کراوە”، زۆرترین رێژەى لەشارى دهۆک بووە بە ٢٤٨١ بووەو، پاش ئەویش شارى هەولێر بە ١٧٧٧ کەس دێت، سێهەم وچوارەمیش سلێمانى و گەرمیان بووە بە ٧٠٤ و ١٨٤ پشکنین، پارێزگاى هەڵەبجەش ٦٥ پشکنینى نوێی ئەنجامداوە.
ئەو وەزارەتە ئاشکراشی کردووە ” ٥٩١ حاڵەتى نوێی تووشبوون بە کۆڤید ١٩ تۆمار کراوە”، ١٦٩ لەهەولێر بوون، ١١٥ سلێمانى بووە، ٢٤٣ لەدهۆک و ٣٠ حاڵەتیش لەهەڵەبجەو، گەرمیانیش ٣٤ حاڵەتى نوێی لەماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوو تۆمار کراوە”.
بۆ زانیاریی زیاتر ئەمەش دەقى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى هەرێمە:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ، ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە کە بەمشێوەیە :
١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)
٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.
٢. پشکنین: (٥٢١١ پشکنینی نوێ)
(1777 هەولێر)، (٧٠٤ سلێمانی، ١٨٤ گەرمیان)، (٢٤٨١ دهۆك)، (٦٥ هەڵەبجە)
٣. تووشبوو: (٥٩١ تووشبووی نوێ)
(١٦٩ هەولێر)
(١١٥ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان)
(٢٤٣ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٣٧٠ چاکبوون)
(٢٥٥ هەولێر)
(٥٢ سلێمانی، ٤٣ گەرمیان)
(٢٠ هەڵەبجە)
٥. مردن: (٢٥ مردن)
(٩ هەولێر)
(١٢ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)
(٣ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)
پشکنین ٣١٣٨٥٠ (١٢٥٦٧٤ هەولێر، ٨٧٩٥٠ سلێمانی، ٩٧٣١٩ دهۆك، ٢٩٠٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٨٧٥٢ (١١٨٠٠ هەولێر، ١١٩٢٠ سلێمانی، ٤١٣٧ دهۆك، ٨٩٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٨٠٤٩ (٧٦٨٠ هەولێر، ٨١١٤ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٨١٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٦٢٩ (٣٧١٢ هەولێر، ٣٢٠٦ سلێمانی، ٢٦٤٣ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)
مردن ١٠٧٤ (٤٠٨ هەولێر، ٦٠٠ سلێمانی، ٤٩ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ، داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣١ی ئاب ٢٠٢٠