رووسیا پرۆژەیەکی نوێی سەربازی ڕادەگەیەنێت

پ

وەزارەتی بەرگــری ڕووسیــا ، پرۆژەیــەکی نوێی سەربــازی ڕادەگەینێت و سوود لە ئەزمــوونی فەرماندە باڵاکانی پێشووی بەشدار لە جەنگــی سووریــا ، وەردەگرێت

وەزارەتی بەرگری رووسیا ، لە یاداشتێکدا رایگەیاند ، پرۆژەیەکی هەیە، کە تیایدا دووبارە هەموو ئەو ئەفسەرە پلە باڵایـانەی ، کە لە شەڕەکانی سووریا بەشداربوون ، دەیانگەڕێنێتەوە نێو خزمەت و لە قوتابخانە سەربازییەکان دایان دەمەزرێنێتەوە بۆ مەشق کردن بە سەربازی نوێ و هێنانیان بۆ نێو قوتابخانە سەربازییە ئەکــادیمییەکان.

لە یاداشتەکەدا وەزارەتی بەرگری ڕوونیدەکاتەوە ، کە پێویستی بە ئەزموونی ئەو فەرمـاندانە هەیە ، چونکە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٩ لەهەموو شەڕەکانی سووریا بەشداربوونە، و خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندی جەنگین و لەتوانیاندایە ، هێزی زەمینی بەڕێوەببەن لەکاتی شەڕدا بەهەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتووەوە .

لەیاداشتەکەدا ئەوەش هاتووە ، کە ئەو فەرماندانە هەموو ئەو ئەزموونەی لە جەنگی سووریا بەدەستیان هێناوە دەیگوازنەوە بۆ ئەو قوتابییانەی کە بە تازەیی دێنە قوتابخانە ئەکادیمییە سەربازییەکانی فەرماندەیی باڵای هێزە چەکدارەکانی رووسیا.

فەرماندە بە ئەزموونەکان بەهەمان مووچەی پێشووتری خۆیان کاردەکەن کە لە خزمەتی سەربازی دابوون پێشووتر ، بەڵام بۆ ئەمجارە لە پۆستێکی نزمتر لە پۆستی پێشووتریان لە قوتابخانە ئەکادیمییە سەربازییەکان بۆ پێگەیاندنی سەربازی نوێی بە ئەزموونی جەنگی ، کاردەکەن چونکە پۆستەکانی پێشووتریان ، لەلایەن فەرماندەی باڵای نوێوە پڕکراونەتەوە.

رووسیا لە کۆتاییەکانــی ئەیلولـی ســاڵی ٢٠١٥ەوە دەستی خستە نێو سووریاوە و بە سەدان سەرباز و چەکی پێشکەوتووەوە ، هەزاران سوورییان کوشت ، و سوپای رووسیــا جێگەی خۆی لە فرۆکەخانەی ( حەمێمیم ) قایم کرد کە دەکەوێتە پارێزگای لازقیەی گەشتیارییەوە تا ئەوەی فراوانخوازییەکی زۆری لە ناوچەکە کرد بەوەی ، گەورەترین بنکەی سەربازی خۆی لەو ناوچەیە بونیات نا و ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد ، ڕێککەوتنێکی نوێی ئەنجامدا ، تاکو بەندەری ( تەڕتووس ) بەکرێ بگرێت بۆ ماوەی ٤٩ ساڵ.