ماکرۆن گەورەترین مەدالیایی فەرەنسی بەخشییە فەیرۆز
ماکرۆن سەردانی بەندەری بەیروت و فەیرۆزی کرد
ئەمڕۆ لە لوبنان ، ئیمانوێل ماکۆرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا ، سەردانی بەندەری بەیروتی کرد لە ٣ی تەمووزی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەی نیتراتی ئەمۆنیۆمەوە لە بەندەرەکە ، زەرەر و زیانێکی گەورەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دا وێڕای گیانلەدەستدانی سەدان کەس و برینداربوونی هەزارانی دیکە .
دوێنێ دووشەممە ٣١ی ئاب ، ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا ، بۆ جاری دووەم لە دوای تەقینەوەکەی بەیروت ، گەیشتە لوبنان و چاوی بە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کەوت و ڕایگەیاند ،” ئەوەتا دووبارە ئەمڕۆ ، پێتان شاد بوومەوە و دەمەوێت ئەندازەی ئەو هاوکاریانەتان نیشان بدەم کە دەبێتە هۆی بونیات نانەوە و دروست کردنی سەقامگیری و ئاسایش لە لوبنان ” و پشتگیری فەرەنسا و گەلی فەرەنسی بۆ لوبنان دووپات کردەوە.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەی ماکرۆن ، ئەمڕۆ چاوی کەوت بە هونەرمەندی دەنگ خۆشی لوبنانی فەیــرۆز ، وەکو ڕێزلێنانێك بۆ مێژووی ئەو هونەرمەندە ، مەدالیایڕێزلێنانی Lîgion D’honneurی پێشکەش کرد ، کە ، مەدالیاکە بە گەورەترین مەدالیای ڕێزلێنان لە مێژووی فەرەنسا و ئێستای ،دادەنرێت کە پێی دەوترێت ( مەدالیای دەست گۆرانی شکۆ ) ، مەدالیاکە لەلایەن ناپلیۆن پۆنابێرت ، یەکەم سەرۆکی فەرەنسا ، ساڵــی ١٨٠٢ داهێنراوە
٣ی تەمووزی ڕابردوو ، تەقینەوەیەکی بەهێز بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند ، کە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ، نموونەی نەبووە ، و ئیمانوێل ماکرۆن ، وەک یەکەم سەرۆکی گەورەترین وڵاتی ئەوروپا ، رۆژێك دوای تەقینەوەکە ، بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو، خۆی گەیاندە بەیروتی پایتەختی لوبنان و بەڵێنی دا کە هەموو هاوکارییەک بۆ ئەو وڵاتە، کۆبکاتەوە تاوەکو دووبارە ئەو شارەی پێ ئاوەدان بکرێتەوە.