چۆن پەتای وەرزی لە پەتای کۆرۆنا جیادەکەیتەوە؟

پ

لەگەڵ بەردەوامی زیادبوونی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان ، زۆربەمان لەوانەیە نیشانەکانی ئەنفلۆنزای وەرزی لەگەڵ نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جیا نەکەینەوە ، بۆیە لەمبارەیەوە ، سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان CDC ، چەند ڕێنماییەك دەخاتەڕوو .

لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ، سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکانی ناسراو بە (CDC) ، چەند ڕێناماییەکی گرنگ دەخاتەڕوو تاوەکو دایکان و باوکان ، بە ئاسانی بتوانن نیشانەکانی ئەنفلۆنزای وەرزی لەگەڵ نیشانەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لەیەکتر جیا بکەنەوە .

دکتۆر فرێد دێڤیس ، پزیشک لە سەنتەری North Well Health Long Island jewsh Mediacal ,لە شاری لۆنگ ئایلەندی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمەریکی ، بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند ، ” ڕەنگە ئاڵۆزبێت بتوانین ، هەستیاری و پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەیەکتر جیابکەینەوە بەتایبەتی ئەگەر هەردووکیان ، لە وەرزی پایزدا هەبن ”

سەنتەری CDC رایگەیاند ، نیشانەی پەتای کۆرۆنا ، تای لەگەڵ دایە بەپێچەوانەوە هەستیاری وەرزی ، تای لەگەل دا نابێت

هەروەها سەنتەریCDC ئەوەش ڕووندەکاتەوە ، کە هەردووکیان لووت پرژاندن و و کۆکە و تەنگەنەفەسی لەگەلدایە، بەلام جیاوازییە گەورەکە ئەوەیە ، پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، تای لەگەڵدایە و پلەی گەرمی تایەکەش لە ٣٧ پلە زیاتر دەبێت ، بەڵام لە پەتای وەرزی دا ، تای لەگەلدا نییە

هەر بەگوێرەی ڕوونکردنەوەی سەنتەریCDC ، لەبارەی پەتای وەرزی و پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، زیاتر ڕوونی دەکاتەوە کەوا  پەتای وەرزی ، چاو سووربوونەوە و پژمە و هەڵامەت لە نیشانەکانی هەستیاری پەتای وەرزییە ،لەکاتێکدا نیشانەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بێ هێزی و ئازاری ماسولکەکان و سەر ئێشەی توند و ڕشانەوە و سکچوون و لەناکاو لەدەستدانی تام و بۆن ، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی پێکردووە.

لەوانەیە باوکان و دایکان زۆرجار دووچاری دڵەڕاوکێ و گومان بن کاتێك منداڵەکانیان لە قوتابخانە دێنەوە دەیانبینن کە تووشی ، لووت پرژاندن و هەوکردنی قورگ و سەرئێشە و تەنگە نەفەسی بوونە ، لەکاتێکدا ئەم نیشانانە لەگەل نیشانەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەیەک نزیکن .

زۆرجار تەنگەنەفەسی دەبەسترێتەوە بە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنــا هەرچەندە پێشبینی دەکرێت بەهۆی پەتای وەرزیشەوە بێت ، بەڵام لەوانەیە تێکەڵ بێت لەگەڵ ئەو جۆرە تەنگەنەفەسییەی کە بەهۆی ڕەبۆوە یان بەهۆی هەستیاری توندی بۆری هەوا دروست دەبێت ، ئەمەشیان پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە.