فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو وەزیر دەرچوو
سەرۆکی دەستەی باڵای دادوەری عێراقی ،ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی ئەیلول ، رایگەیاند ، دەستەی باڵای ڵێکۆلینەوەی دادوەری ، بانگهێشتنامەی بۆ وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری حکومەتی عبدالمهدی ناردووە تاوەکو ئامادەی ڕوونکردنەوە ببن سەبارەت بە ڕووداوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ ، تیایادا ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران و بریندارکران لە هاوڵاتی سڤیل و کارمەندە ئەمنییەکان .
فائیق زێدان ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند ، لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی و عبدالغنی ئەسەدی ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و عبدالوهاب ساعدی ، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراقی تاوتوێی ڕێوشوێنە یاساییەکانی کردووە دەربارەی کوژران و برینداربوون و خەڵکی سڤیل و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو.
زێدان ئەوەشی خستەڕوو ، لێژنە تایبەتییەکانی لێکۆڵینەوەی ڕووداوەکان ، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک کارمەندی دەزگا ئەمنییەکان دەرکردووە ، بەڵام بەپێی یاسا و ڕێسا سەربازییەکان ، دەبێت ڕێگەپێدانی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان ( مستەفا کازمی ) و وەزیری ناوخۆ لە بەردەست دابێت بۆ جێ بەجێ کردنی فەرمانەکە و لەمبارەیەوە دەستەی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند بە ڕووداوەکان ، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەك لە وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری حکومەتەکەی عبدالمهدی دەرکردووە ، بۆ پرساندنیان و ڕوونکردنەوەی پێویست بخەنەڕوو لەبارەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکــان .
سەرۆکی دەستەی باڵای دادوەری ئاشکرای کرد ، ژمارەیەک ئەفسەر لەباری لێکۆڵینەوەدان و هەروەها ژمارەیەک ئەفسەری دیکەش فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و لێکۆڵینەوەی پێویستیش ئەنجام دەدرێت