ئیمارات هەڕەشەی توند لە ئەردەن دەکات

پ

ئەمڕۆ شەممە ٥ی ئاب ، رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆنۆت بڵاوی کردەوە کە محمد بن زاید ، فەرمانڕەوایی ئەبو زەبی ، هەڕەشەیەکی توندی ئاڕاستەی شا عبدالله ، شای ئەردەن کردووە بەهۆی پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ئیمارات و ئەردەن ، لەسەر ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان ، ئیمارات و ئیسرائیل

رۆژنامە ئیسرائیلیەکە ، ئاماژە بەوە دەکات، فەرمانڕەوایی ئەبو زەبی ، هەڕەشەی دەرکردنی سەدان هەزار کرێکاری ئەردەنی کردووە ، دوای شەیرکردنی پۆستێکی رۆژنامەی میدل ئیستی بەریتانی ، لەلایەن شازادە ئەمیری برای شا عبدالله ،لەسەر ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل لە وڵاتەکەی لە ساتەوەختی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیمارات و ئەردەن

هۆکاری تێکچوونی پەیوەندی نێوان ئەردەن و ئیمارات لەوەوە سەری هەڵدا کە ، شازادە ئەمیر ، برای شا عبدالله ، هەواڵێکی رۆژنامەی میدل ئیستی بەریتانی، شەیرکردبووە بە ناونیشانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی ئیسرائیل و ئیمارات ، دەرچەیە یان ناپاکی ؟، کە بەهۆی ئەم پۆستە ، دووچاری هێرشێکی فراوانی سۆشیال میدیا بوو لەلایەن ئەژمارە ئیماراتییەکان ، و ئیمارات و بن زاید بە ” ناپاک” وەسف دەکات

دواتر شازادە ئەمیر لە تویتەر ، پۆستێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی محمد بن زایدە و پێڵاوێکی بەسەر سەرەوەیە و لەسەر نووسرابوو ” ناپــاك ” کە دواتر بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان هەردوو وڵات ، پۆستەکەی سڕدرایەوە .

لە ١٣ی ئەم مانگە ئیمارات بە ڕێککەوتنێك ، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند و ئەم ڕێککەوتنە ، کاردانەوەیەکی توندی بەدوای خۆی دا هێنا لەلایەن فەلەستینییەکانەوە و رایانگەیاند کە ئەم رێککەوتنە ، بەرگێکی دیکەی ناپاکییە لە مێژووی فەلەستین و عەرەب دا و چەقۆ لێدان بوو لە پشتی فەلەستین .