هاوپەیمانێتی ئیسرائیل و ئیمارات دژ بە ئێران ڕادەگەیەنرێت
مایک پۆمپیۆ رایگەیاند ، ئیمارات و ئیسرائیل تێگەیشتوونە کە ئێران ، هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە ناوچەکە
ئەمڕۆ مایک پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی رایگەیاند ، ئیمارات و ئیسرائیل لەو ڕاستییە تێگەیشتوونە کە ئێران ، هەڕەشەیەکی جدییە لە ناوچەکە و پێویست دەکات هاوپەیمانێتییەك دژ بە ئێران پێکبهێنرێت .
پۆمپیۆ ئاماژە بەوە دەکات کە ، پێکهێنانی بەرەیەکی دژ بە ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەلایەن ئیسرائیل و ئیمارات ،گەرەنتی ئەوە دەکات ، زیان بە ئەمەریکا و رۆژهەلاتی ناوەراست ناگەیەنێت و وڵاتی ئیمارات ، یەکەم وڵاتە کە ، دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلی دا دەنێت وەکو قەوارەی یەهود ، و بەر لە دوو سەدە و نیو ئەم هەنگاوەشی ناوە .
پۆمپیۆ ڕاشیگەیاند ، ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ( ئەبراهام ) دێت کە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان ، ئیسرائیل و ئیمارات لەخۆ دەگرێت بەتەواوەتی
١٣ی مانگی ڕابردوو ، دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ئەمەریکا ، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلی راگەیاند و هەردوو وڵاتی ئیمارات و ئیسرائیلی بە جووتە خوشکی ئەمەریکا وەسف کرد و ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی نێوان هەردوو وڵاتی بە مێژووی ناونا .