رووسیا بەهێواشی ئەسەد دەڕووخێنێت
رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی لە ڕاپۆرتێکی دا بڵاویکردەوە ، کە رژێمی بەشار ئەسەد ، ترسی زۆری لێ نیشتووە لەو سەردانە باڵایەی، کە شاندی رووسی بۆ سوریا ئەنجامی دەدات.
ترسی بەردەوامی ڕژێمی ئەسەد لەوەدایە ، ئەو شاندە باڵایەی کە سەردانی سوریا دەکات یەکێک لە ئەندامانی ، سێرگی لاڤرۆڤ ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ، دەبێت .
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەردەچێت ، هاتنی شاندە رووسیە پایەبڵندەکە ، سێرگی لاڤرۆڤ ، وەزیری دەرەوەی رووسیای تێدایە و ئەندامێتی لاڤرۆڤ لەو شاندەدا ، زۆر مانای هەیە ، و یەکێک لەوانە ، مانای جێ بەجێ کردنی ژمارەیەک بڕیاری ناچاری ڕژێمی ئەسەدە یەکێک لە بڕیارەکان ، بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشە.
بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش ، واتا گواستنەوەی سوریا بۆ قۆناغێکی نوێ و جێ بەجێ کردنی ئەو دەستوورە نوێیەی کە ماوەیەکی زۆرە بەهاوکاری چەند وڵاتێکی ئەوروپی و هەرێمی بۆ قۆناغی نوێی سوریا ، داڕێژراوە
گەیشتنی وەفدە باڵاکەی رووسیا بۆ دیمەشق ، دوای هەفتەیەک دێت لە کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی لێژنەی دەستوری سوریا ، کە وەفدی رژێمی ئەسەد دەستی خستە نێو کۆبوونەوەکە و ژمارەیەک داواکاری خستەڕوو ، کە لەگەڵ ئەو خاڵانەی لەنێو دەستوورە نوێیەکەی سوریا دایە بۆ قۆناغێکی نوێی دەسەڵاتداری دا ناگونجێت .
گایر بێدرسۆن ، نوێنەری باڵای ئەنجومەنی ئاسایش کە لە کۆبوونەوەکانی داڕشتنی دەستووری نوێی سوریا بەشداربوو رایگەیاند ،” نیەتی بەشار ئەسەد ، درێژەدانە بە کۆبوونەوەکان و مەبەستیەتی یاری بە کات بکات”
بەپێی دەستووری نوێی سوریا کە بە هاوکاری وڵاتانی ئەوروپی و هەرێمی داڕێژراوە ، دەبێت لە ٢٠٢١ ، هەڵبژاردنی نوێ پەرلەمانی بەڕێوەبچێت و سوریا پێ بنێتە قۆناغێکی نوێی سیاسی.
سەردانەکەی سێرگی لاڤرۆڤ ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ، دووەم سەردانیەتی بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا ،.لەوەتەی هەڵگیرسانی شۆڕشی سووریا لە ٢٠١١ەوە و لاڤرۆڤ بە بلیەمتی سیاسەتی دەرەوەی رووسیا دادەنرێت و یەکێکە لەوانەی کە دژایەتی ئەو شێوازی حوکمڕانییە دەکات کە ئەسەد لە سووریا پەیڕەەوی دەکات.