سودان دەبێتە ناوچەیەکی کارەساتباوی سروشتی

پ

سودان ناوچەیەکی کارەستاباوی سروشتییە

ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی باران بارینێکی بەخوڕ ، لافاوێکی بەهێز ، سودانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە تاکو ئێستا ، بە دەیان قوربانی و هەزاران ماڵ نقووم بوونە .
بەپێی ئاماری دەزگای کەشناسی سودانی ، ژمارەی ئەو لافاوانەی لە سودان ڕویداوە ، ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە لەچاو ساڵانی ١٩٤٦ و ١٩٨٦ .

وەزارەتی ئاو و ئاوەڕۆی سودان لە داتایەک دا ئاشکرای دەکات کە ، ئاستی ئاوی نیلی شین بۆ ١٧ مەتر بەرزبووەتەوە ، کە ئەم ڕێژەیە ، مێژووییە و تاکو ئێستا ڕووی نەداوە لەوەتەی کۆتا داتای ساڵی ١٩٠٢ەوە .

وەزارەتی ناوخۆی سودان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ، بە فەرمی سودانی وەکو ناوچەیەکی کارەساتباوی سروشتی ناساند ، دوای ئەوەی بەهۆی لافاوەکەوە ، سەدان کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران ماڵ ، نقووم بوون و ڕووخان و نزیکەی نیو ملیۆن هاوڵاتی دەربەدەربوون .

عبدالفتاح سیسی ، سەرۆکی میسڕ و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ، هاوسۆزی خۆیان بۆ وڵاتی سودان دەربڕی لە ئەنجامی لافاوەکە ، بۆ هەر هاوکاری و یارمەتییەك ، بەڵام داوا دەکرێت کە وڵاتی میسڕ ، دەرگای بەنداوی گەورە بکاتەوە بۆ ئەوەی قەبارەی هێزی لافاوەکە لەسەر سودان کەم ببێتەوە