ووتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو
ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
کاروان محمد ، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك ، کە وێنەی پشکنینەکەی داناوە ، تووش بوونی خۆی بە ڤایرۆسەکە ڕاگەیاند.
کاروان محمد دەڵێت ،” پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن و دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن لەکاتی چوونە دەرەوەیان و هیوا دەخوازێت ، کە بە زووترین کات ، پەتاکە تێپەڕێنێت.
تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی ، گەیشتە ٣٢٩٩٨ هاوڵاتی و لەو ژمارەیەش ٢٠٩٢٨ هاوڵاتی ، ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە و ١٢٣١ هاوڵاتیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ، گیانیان لەدەستداوە