چین رۆژنامەنووسانی بیانی دەردەکات

پ

ئەمڕۆ سێ شەممە ، دەسەڵاتدارانی پەکینی پایەتەختی چین ، جەختیان لە پابەندبوونی رۆژنامەنووسانی وڵاتانی دەرەوەی چین بە یاسا و ڕێساکانی تایبەت بەو وڵاتە کردەوە.

چاولیچئن ، ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی چین رایگەیاند ، دوو رۆژنامەنووسی ئوستورالی کە فەرمانی گرتنیان هەبووە ، ڕایانکردووە و هەروەها ئاماژەیان بەوەش کرد کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ژمارەیەک رۆژنامەنووسی دیکەش کراوە ، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانە ، ئاشکرا نەکروان

لیچین ئەوەشی راگەیاند ، ئەگەر رۆژنامەنووسان پابەندی یاسا و ڕێساکانی تایبەت بە وڵاتی چین ببن ، پێویست بە هیچ ترس و نیگەرانیەك ناکات و دەتوانن کاری خۆیان بکەن .

ئەمرۆ سێ شەممە ، جارێکی تر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، چینی بە پێشێلکردنی مافی رۆژنامەنووسان تۆمەتبارکرد بەوەی ، کە ئاستەنگ دەخاتە بەردەم رۆژنامەنووسان و مەرجی قورس دەخاتە سەر ڤیزاکانیان و هەروەها کاری نوێکردنەوەی مۆلەتی کارکردنیان قورس دەکات لە وڵاتە .

هەردوو وڵات ، مەرجی قورس و ئاستەنگ دەخەنە بەردەم رۆژنامەنووسانیان و لە ماوەکانی ڕابردوودا ، چین دوو رۆژنامەنووسی ئەمەریکی لە وڵاتەکەی دەرکرد کە ، لێکۆڵینەوەیان دەربارەی بابەتەکانی بارزگانی و کەیسی هۆنگ کۆنگ و تەکنەلۆژیا و ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ

دوێنێ دووشەممە ، یانەی پەیامنێر و رۆژنامەنووسانی بیانی لە چین لە ڕاگەیاند ، کارتی کاری رۆژنامەنووسی پێنج دەزگایی میدیایی جۆراجۆر لەلایەن دەسەڵاتدارانی چینەوە نوێ نەکراونەتەوە لەوانەش دەزگاکانی ، سی ئێن ئێن و ۆل ستریت جۆرنال و بلومبێرگ.

یانەکە ئاشکرای دەکات ، تاکو حوزەیرانی ٢٠٢٠ چین، ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە لە دەرکردنی رۆژنامەنووسان لەو وڵاتە ، کە ژمارەیان ١٧ رۆژنامەنووس بووە.

ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی چین ، ئەمرۆ سێ شەممە ، دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێکی ئوستورالی لە ١٧ی ئابی ڕابردووەوە راگەیاند ، کە بۆ دەزگایی میدیایی CGTNی چینی کاری دەکرد و ڕوونی کردەوە ، دوای بەدواداچوونەکانیان ، دورکەوتووە گومانیان لە ناوبراو هەبووە کە ،کۆمەڵێک چاڵاکی تاوانی ئەنجامداوە کە ئاسایش نیشتمانی چین ، دەخاتە مەترسییەوە بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی، ئەو تاوانەی ئاشکرا نەکردووە کە رۆژنامەنووسە ئوستورالییەکەی پێ دەستگیکراوە و ئەمەش ناکۆکی لەنێوان پەکین و کانبێرا دروست کردووە .