مووچەی چەند فەرمانگەیەکی هەرێم گەرەنتی دەکرێت

پ

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنن ، کە شایستەی دارایی چەند توێژێکیان لە سەردانێکیان بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق یەکلایی کردووەتەوە.

ئەحمەدی حاجی رەشید ، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ، بە هاوڕێیەتی غالب محمد ، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕانی پەرلەمانی عێراق و سەرکەوت شەمسەدین ، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئایندە لە پەرلەمانی عێراق ، لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردەوە کە ،موچەی مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران و تەمووز و ئابی فەرمانبەرانی فیدڕاڵی رەزامەندی لەسەردرا.

ئەحمەدی حاجی رەشید ، نووسیویەتی ،لەسەردانمان بۆ وەزارەتی ناوخۆ فیدڕاڵی پرسی موچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵی (رەگەزنامە و نفوس، پاسپۆرت، نشینگە) ،پرسی موچەی ئەو پێنج مانگە ، یەکلای بکەینەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ناوخۆی فیدڕاڵی
هەروەها ئاشکرای دەکات کە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ، (لیوا عسام) بەرێوەبەری گشتی دارایی وەزارەتی ناوخۆ ، پرسی موچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵییان تاوتوێکردووە کە، پێنج مانگە دواکەوتووەو لیوا عسام واژوی لەسەر تەمویلی موچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵییانکرد و هەر ئەمرۆ سەرۆک وەزیران ، واژوی لەسەر ئەکات و پارەکە رەوانەی هەرێم ئەکرێت.

بەپێی بریارەکە بۆهەر مانگێک یەک ملیار و ۸٠٠ ملیۆن دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت ، کە دەبێت بێ لێبرین موچە ئەو پێنج مانگە دابەشبکرێت و هیچ بیانوییەک نیە بۆ لێبرین یان دواخستنی موچەی ئەو فەرمانگانە ، چونکە سەرەڕای ئەو پارەیەی بەغداد دەینێرێت ، داهاتی ئەو فەرمانگانەش لای حکومەتی هەرێمە و بۆ بەغداد ناگەرێتەوە

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاماژە بەوەش دەکات کە هەر بریارێک ، بۆ کەمکردنەوەی موچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵیانە لەلایەن هەرێمەوە لێپرسینەوەی لێدەکەوێتەوە.