شارلی ئیبدۆ ناکۆکی دەخاتەوە نێو جیهانی ئیسلامی

فەرەنسا سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام دەکات و تورکیا وەڵام دەداتەوە
رۆژنامەی ( مسواک – Misvak )ی تورکی ، وێنەیەکی کاریکاتێری ڕەخنە ئامیزی ئیمانوێل ماکرۆن بڵاودەکاتەوە وەکو کاردانەوەی لێدوانێکی سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە فەرەنسا
رۆژنامەکە وێنەی ماکرۆنی لەسەر شێوەی بەرازێك کێشاوە کە پاشەڕۆی خۆی دەخوات ، لە کۆئەندامی دواوەی ماکرۆن ، رۆژنامەیەکی شارلی ئیبدۆ دێتە دەرەوە و ئاڵای فەرەنساش وەکو باکگراوندی وێنە کاریکاتێریەکە ، دانراوە
کاردانەوەی رۆژنامە تورکیەکە لەوەوە سەری هەڵدا لە رۆژنامەی شارلی ئیبدۆی فەرەنسی رایگەیاند ، کە دەست دەکەنەوە بە بڵاوکردنەوە وێنەی کاریکاتێری پێغەمبەری خوا .
لەکاتی سەردانی ماکرۆن بۆ بەیروت لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەکان ئاماژەی بەوەکرد کە وەکو سەرۆکی فەرەنسا ، ناتوانێت ئازادی رۆژنامەوانی سنوورداربکات و دەبێت فەرەنسییەکان ، دووربکەونەوە لە هەر ووتار و مامەڵەیەک کە ، ڕق و کینە بەرهەم بهێنێت .
ساڵی ٢٠١٥ لە فەرەنسا ، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر رۆژنامەی شارلی ئیبدۆ و بەهۆیەوە ،ژمارەیەک رۆژنامەنووس لەو دەزگایە کوژرا .
هێرشی چەکداری سەر رۆژنامەی شارلی ئیبدۆ بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕەخنەئامێز و سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلامەوە بووە لە ساڵی ٢٠٠٦ و سوکایەتیەکە ، کاردانەوی جیهانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێنا
چوارشەممەی ڕابردوو ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ، دادگایی کردنی ژمارەیەک دەستگیرکراو بەڕێوەچوو ، کە بەهۆی هێرشی سەر رۆژنامەکە لە ساڵی ٢٠١٥ دەستگیرکرابوون.