داهاتی ساڵی 2020ی عێراق ئاشکرادەبێت

پ

محمد دەڕاجی ، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی بە ئاژانسی ( الاقتصاد نيوزي )عێراقی ڕاگەیاند ، بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ، نرخی نەوت بە ٤٠ دۆلار دانراوە و داهاتــی عێراق لە ســاڵی ٢٠٢٠ ، بڕەکــەی ٦٧ ترلیـۆن دیناری عێراقی بووە.

دەڕاجی ئاماژە بەوەش دەکات ، کۆی داهاتی گشتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە گشتی ١٤٨ ترلیۆن دیناربووە و داهاتی خاڵە سنورییەکانیش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ ، بڕەکەی تەنها ٤٩٠ ملیار دیناری عێراقی بووە .

محمد دەڕاجی ئاشکراشی کرد ، وەکو لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ، حکومەتمان ناچارکردووە کە پەڕاوی چاکسازی پێشکەش بە پەرلەمان بکات لەبری ئەوەی پەنا بۆ قەرز ببات ، کە مەبەست لێی ، قەرزی ناوخــۆی و دەرەکی یە