ماکرۆن داوای گەلەکۆمی لە ئەردۆگان دەکات
گرژی نێوان پەیوەندی فەرەنسا و تورکیا زیاتر پەرەدەسێنێت و سەرۆکی فەرەنسا ، داوای گەلەکۆمێ لە تورکیا دەکات
ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا ، داوا لە وڵاتانــی جیهان دەکات ، بەڕووی تورکیادا بوەستنەوە .
ماکرۆن نیگەرانە بەو سەرکێشیانەی تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیکات و بۆ ئەم مەبەستەش ، داوا لە ســەرانی ئەوروپا دەکات ، بە توندی بە ڕووی تورکیادا ، بووەستنەوە .
سەرۆکی فەرەنسا ، ڕوو لە وڵاتانـی ئەوروپا دەکات و دەڵێت ، ” پێویستە ئێمەی ئەوروپی ،بە ڕووی تورکیا و ئەردۆگان دا ، بوەستینەوە و ڕێگا بەو سەرکێشیانە نەدەین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی دەدات و ئێمە و یۆنان، ئیتر هاوپەیمانی تورکیا نین ”
تورکیا بە سود وەرگرتن لە دۆخی وڵاتانی کێشە لەسەری وەکو ، سووریا و عێراق و لیبیا ، دەست دەخاتە نێو ئەو وڵاتانە و دەیەوێت هەژموونی خۆی لەو ناوچە کێشە لەسەرانە وەربگرێت و فراوانخوازی لە ناوچەکە ئەنجام بدات و دواهەمینیان بەزاندنی سنووری دەریای ناوەڕاست و وڵاتی یۆنان کە بەدوای گازی سروشتی دا دەگەڕا و یۆنانی بەتەواوەتی نیگەران کرد و گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات تا ئاستی پێکدادان رۆیشت ، ئەگەر نێوەندگیری ناتۆ نەبوایە.