ئابوورى عێراق لەلێواری داڕمان دایە

پ

بەهۆى داڕمانى نرخەکانى نەوت و، کێشەى نەختینەی دارایی وڵاتەکەى، دووبارە ناکۆکی لەنێوخۆی عێراق دەربارەى بەشدارییکردن لەکەمکردنەوەى بەرهەمهێنان بکاتەوە، یاخود داوای لێخۆشبوونى دووبارە بکاتەوە.

حکومەتى بەغدا بەهۆى ساڵانێکى زۆری شەڕی دژ بەگرووپی تیرۆریستى داعش و، گەندەڵى پارتە سیاسییەکان و، بەهەدەردانى سامانى گشتى، رووبەرووى قەیرانێکى ئاڵۆزو سەختى دارایی و ئابووری بووەتەوە.

لەماوەى رابردوو عێراق، دووهەم گەورە بەرهەمهێنەرى نەوتە لەنێو رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، شکستى هێنابوو لەپابەندبوون بەکەمکردنەوەکانى ئەو رێکخراوە، کە لەدواى یەکەم رێکەوتن لە ٢٠١٦ سەرووى ئامانجەکانى نەوتى خاوی خستۆتەروو.

ئۆپێک بۆ سەقامگیری بازاڕەکانى ووزە لەگەڵ رووسیاو، ژمارەیەک بەرهەمهێنەرى سەربەخۆ پاش کۆمەڵێک دانیشتن و گفتوگۆ رێکەوتن بەهاوبەشى سەرووى یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا لەبازاڕەکان کەمبکەنەوە.

بەپێی سەرچاوەیەکی نێو ئەو رێکخراوە ووزەیە هیمای بەوە کردووە ” هەست دەکرێت لەکانوونى یەکەمى ٢٠١٦ مامەڵەیەکى شایستە لەگەڵ عێراق نەکراوە، چونکە بەدەر نەکراوە لەکەمکردنەوەکان”.

بەگووتەى ئەو سەرچاوەیە ” بەغدا لەپاش داڕمانەکانى نرخى نەوت ، رووبەرووى کۆمەڵێک ئاستەنگی ئابووریی بووەتەوەو، ئەمەش دووبارە سەریهەڵداوەتەوە”.

نۆژەنکردنەوەى ئابوورى عێراق پێویستی بەپێنج ساڵی کارکردنە

لەناوەڕاستى ٢٠١٤ کاتێک داعش رووبەرێکى زۆری خاکی عێراق و سووریاى داگیر کردو، گۆڕانکارییە جیهانیەکان کاریگەرى راستەوخۆیان لەسەر نرخەکانى نەوت دروست کردو، نرخی هەر بەرمیلێکی ئەو زێرە ڕەشە لە ١١٥ دۆلارەوە بۆ خوار ٥٠ دۆلار داڕماند.

حکومەتى بەغداش بەهۆى پشتبەستنى گەورەى بەبەرهەمهێنان و هەناردەکردنى نەوت دەبەستێت، لەگەڵ هەر جوڵەیەکى دابەزینى نرخەکانى نەوت تووشى ئاڵۆزی دەبێت، بەتایبەت دواى داگیرکردنى لە ٢٠٠٣ تاوەکو ئێستاش سەقامگیرییەکى سیاسی و ئەمنی بەخۆیەوە نەبینیوە.

جگە لەوانەش کەرتى پیشەسازی نەوتى ئەو وڵاتە، لەقۆناغێکی وێراندایەو، بەهۆى گەندەڵییەوە نەتوانراوە پەرەپێدانێکى گەورەو ریشەیی تێدا ئەنجامبدات.

لەلایەن خۆیەوە عەلى عەلاوی، وەزیرى دارایی بەئەنجومەنى نوێنەرانى وڵاتەکەى راگەیاندووە ” نۆژەنکردنەوەى ئابوورى عێراق پێویستی بەپێنج ساڵی کارکردنەو، قەرزى حکومەتیش لەنێوان سەدا ٨٠ بۆ ٩٠ ـى کۆى گشتى بەرهەمی ناوخۆیی دەبێت، قەرزى دەرەکیش ١٣٣ ملیار دۆلارە”.

لەیەکى ئایاری رابردووش ئۆپێک وهاوپەیمانانى کە بەگرووپی ئۆپێک پڵەس ناسراوە، کەمکردنەوەیەکى پێوانەییان لەبازاڕەکاندا ئەنجامداوەو، قەبارەى ئەو دابەزینەش ٧,٩ ملیۆن بەرمیل نەوت بووە لەرۆژێکدا کەیەکسانە بە سەدا ٢٠ کۆى گشتى بەرهەمی جیهانی.

هۆکارى ئەو دابەزینە زەبەلاحەش بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەسەرتاسەرى جیهان، کەزۆربەى پیشەسازییە جیهانیەکانى پەکخست و، جیهانى رووبەرووى کەرەنتینە کرد.

هاوکات لەسەرەتاى ئابی رابردوو تاوەکو کۆتایی کانوونى یەکەم رۆژانەش ٧,٧ ملیۆن بەرمیل نەوتى دیکە دادەبەزێنرێت.

سیاسەتمەدارە عێراقییەکان بەروونی ڕەخنە لەرێکەوتننامەکانى حکومەتى بەکاربەرى پێشوو دەگرن، بەوەى بەغدای رووبەرووى پابەندییەکى گەورە کردووە.

ئێستاش لەگەڵ سەقامگیرییەکى رێژەیی نرخەکان لەسنوورى ٤٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لەپشت دەرگا داخراوەکان، دژایەتى کردنى کەمکردنەوەى نەوت پەرەى سەندووەو، داواى زیندوو کردنەوەى چاوخشاندنەوەکانى پێشوو دەکەن.

بەرپرسێکى باڵای عێراقیی باسى لەوە کرد ” ناکۆکییەکى بەهێز لەنێوان وەزارەتى نەوت و، نووسینگەى سەرۆک وەزیران هەیە، بۆ پابەندبوونی تەواو بەکەمکردنەوەکانى رێژەى بەرهەمهێنان، یاخود داواى لێخۆشبوون بکرێت”.

بەجۆرێک ئەنجومەنى وەزیران لەگەڵ پابەندبوونە، بەڵام وەزارەتى نەوت دژایەتى ئەو بڕیارە دەکات و، داوا دەکات لەساڵى نوێوە پرۆسەى لێخۆشبوون ئەنجامبدرێت.

لەو بارەیەوە گووتەبێژی وەزارەتى نەوت سەرجەم ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردەوەو، پابەندبوونى تەواوی بەغدای بەو رێکەوتننامەیە نیشانداوە.

لەو بارەیەوەش بانکى نێودەوڵەتى دووپاتیکردۆتەوە ” بەپێی خەمڵاندنەکان ئابوورى عێراق لەساڵى ٢٠٢٠ بەرێژەى سەدا ٧,٩ تووشى داکشان دەبێتەوە، ئەمەش بەبەراورد لەگەڵ ساڵى رابردوو بوژانەوەیەکى سەدا ٤,٤ ـى تۆمار کردبوون”.