روسیا ڤاکسینەکەی ڕەوانەی هەرێمەکانی دەکات
وەزارەتی تەندروستی روسیا رایگەیاند ، ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر هەموو هەرێمەکانی وڵاتدا ، دابەش دەکات
لە بەیاننامەیەکدا ، وەزارەتی تەندروستی روسی ، ڕوونی کردەوە ، دوای تەواوکردنی ڕێوشوێنە لۆجیستییەکان ، بەجارێک ڤاکسینەکە بەسەر هەرێمەکانی روسیادا ، دابەش دەکەین .
وەزارەتی تەندروستی روسی ئاماژە بەوەش دەکات ، یەکەمجار ڤاکسینەکە لەو کەسانە دەدرێت کە لەژێر هەڕەشەی ڤایرۆسەکەدان ، وەکو کەسانی بەتەمەن و پزیشکان و پەرستارانی چارەسەرکردنی تووشبووان لەنێو نەخۆشخانەکان
لە ١١ی ئابی ڕابردوو ، روسیا وەکو یەکەم وڵات ، تۆمارکردنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و ناوی ڤاکسینەکە سپۆتینک ڤی یە و لەلایەن پسپۆڕانی تایبەتمەند لە سەنتەری ” گامالی ” و بە هاوکاری ، سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی روسی
دوای تۆمارکردنی ڤاکسینەکە ، روسیا رایگەیاند کە دەیانەوێت ڤاکسینەکە بۆ ١٠٠ وڵات هەناردە بکەن وەکو وڵاتانی مەکسیک و لەنێو ئەو وڵاتانەش ، عێراق
پلانی سندوقی وەبەرهێنانی روسی ئەوەیە ، تا کۆتایی ساڵ نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن ڤاکسین بەرهەم بهێنێت و بینێرێتە دەرەوە و ٥٠٠ ملیۆن ڤاکسینیش ، لە ساڵی داهاتوو بەرهەم بهێنێت .