%٣٠ دەرماڵەکانیان بۆ خەرج دەکرێت

پ

دکتۆر حەسەن تەمیمی ،وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق لە بەیاننامەیەک دا رایدەگەیەنێت کە ، بڕیاریانداوه‌ %٣٠ی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی وه‌ك ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی بۆقوتابییانی ده‌رچووی كۆلێژی زانست و کارمەندانی تەندروستی ، خەرج بکەن پشت به‌ست بە یاسا بۆ هەموو ئەو پزیشك و كارمه‌ندە تەندروستیانەی ، لە ڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دان .

حكومه‌تی عێراقی پێشتر بڕیاریدابوو ، هەموو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندە ته‌ندروستییانەی کە چارەسەری تووشبووانی پەتای کۆرۆنا دەکەن و بە بەرکەوتنیان لەگەڵ تووشبوان ، تووشی پەتاکە دەبن و گیان لەدەستدەدن ، به فەرمی وەکو شه‌هید ، هه‌ژماردەکرێن و قەرەبۆی دارایی دەکرێن لەگەڵ پێدانی پارچه‌یه‌ك بە کەسوکاریان