وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێک بلاودەکاتەوە

دوێنێ سێ شەممە لەسەر تاوانی کوشتنی خێزانێکی کورد لە شاری بەغدا ، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە
بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە هێزە ئەمنییەکان توانیان ئەو تاوانبارە دەستگیربکەن کە دوێنێ سێ شەممە ١٥ی ئەیلول ، هەستان بە کوشتنی خێزانێك کە لە دایک و باوک و کچە پەرستاری خێزانەکە پێک هاتبوون .
بکەری تاوانەکە بە ئامانجی دزی کردن لەو خێزانەکە ، ئەو کارەی ئەنجام داوە و تاوانبارە توانرا لە ماوەیەکی کورت دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و دەزگای نەهێشتنی تاوان ، دەستگیربکرێت پاش ئەوەی بۆ شاری هەولێر هەڵهاتبوو .
بۆیە ئێمە هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە هێزە ئەمنییەکان ، شەو و رۆژ کاردەکەن بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و دەرفەت بە تاوانباران نادرێت دەربازبن لەو تاوانانەی ئەنجامی دەدەن و داوا دەکەین بە متمانەوە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بن
وەزارەتی ناوخۆی عێراقی
١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠