ئه‌م خوێنه له‌ئه‌ستۆی كازمیه
سه‌ربڕینی دارا ره‌وف ئه‌سعه‌دو شیلانی كچی به چه‌قۆو كوشتنی عالیه‌خانی هاوسه‌ری به چه‌قۆشەوی ڕابردو به شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌و له گه‌ڕه‌كی مه‌نسوری به‌غدا روداوێكی ئاسای نیه ، ئه‌م روداوه بكه‌ره‌كانی بۆ پاره یان بۆ ئاژاوه ، یاخود كارێكی تیرۆریستی بووبێ ، ناكرێت هه‌روا تێپه‌ڕێت و هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر نه‌كه‌ین .
شیلانی جوانه‌مه‌رگ تاقانه‌ی ئه‌و دایك و باوكه‌یه‌و هه‌رسێكیشیان كارمه‌ندی حكومه‌ت بوون، شیلان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و باوك و دایكیشی خانەنشینی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافن ، شیلان كه‌سێكی چالاك و برینپێچی گۆڕه‌پانی ئازادی به‌غدا بوو ، شێوه‌ی كوشتنه‌كه‌یان زۆر دڕندانه‌ونامرۆییانه بووه ، دوای روداوی كوشتنی ملمۆستا مه‌لا جه‌میلی رۆژبه‌یانی به چه‌قۆ ” ساتوره ” ئه‌مه دووه‌م كاره‌ساته كه به‌ر خێزانێكی كورد دێت به‌و جۆره .
ئه‌م كوشتنه ده‌یان لێكدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت ، له كورتترین لێكدانه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه بۆ تێكدانی نێوان عه‌ره‌ب و كورد بێت و به به‌رنامه ئه‌وه كرابێت ، ئه‌واله لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆیه له كازمی ، چونكه دوای سه‌ردانه‌كه‌یه‌تی بۆ كوردستان و دوا به دوای ئه‌وه دێت كه كازمی باسی ئه‌وه ده‌كات كه لێكتێگه‌یشتنی باش له نێوان به‌غداو هه‌رێم هه‌یه ، هه‌ڵبه‌ت ده‌كرێت بۆ پاره‌و ده‌سكه‌وتی مادیش بووبیچ كه بڕوام وایه ئه‌مه‌یان دوره چونكه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بوایه مه‌رج نه‌بوو به‌و دڕنده‌ییه بكوژرێن .
هه‌موو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه به زووترین كات بكه‌رانی ئه‌م تاوانه ناشرینه بدۆزرێنه‌وه‌و گومانه‌كان بڕه‌وێنه‌وه ، راستی قێزه‌ونی و گه‌وره‌یی تاوانه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت كه كازمی خۆی سه‌ردانی شوێنی روداوه‌كه بكات و قسه‌ی هه‌بێت ، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش له‌و باره‌یه‌وه بێنه ده‌نگ و داوای دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی تاوانه‌كه بكه‌ن .