پسپۆڕانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدەن
پسپۆڕێک لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند ، بردنەوەی یانەسیب زۆر ئاسانترە لە تووش نەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ،مایک ڕایان ، سەرۆکی بەشی بەهاناوەچوونی بەپەلە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەرنامەیەکی پرسیار و وەڵام دا ڕایەگەیاند ، بردنەوەی یانەسیب ، زۆر ئاسانترە لە تووش نەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ، ئەگەر بەپەلە ڤاکسینێک دژی ڤایرۆسەکە ، بەردەست نەبێت ، ئەوا لە %٧٠ی دانیشتوانی گۆی زەوی ، تووشی ڤایرۆسەکە دەبن و بردنەوەی یانەسیب ، زۆر ئاسانترە لە تووش نەبوون بە ڤایرۆسەکە .
دکتۆر مایک ڕایان ، جەخت دەکاتەوە کە مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی کارەساتە ، بەتایبەتی لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی زستان و رۆژانە ٥ هەزار کەس بە ڤایرۆسەکە ، گیان لەدەست دەدەن بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، وێڕای ئەوانەی کە بە پەتاکە دەمرن و تۆمارناکرێن لە نەخۆشخانەکە.
دکتۆر ڕایان ئاماژە بەوەش دەکات ، کە کاریگەری درێژخایەنی ڤایرۆسەکە لەسەر تووشبووان ، بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێت و سوک نابێت لەسەریان ، تەنانەت ئەوانەشی کە گەنجن .
دکتۆرە ماریا ڤان کیرکۆڤ ، پسپۆر لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە هاوکات لەگەڵ دکتۆر مایک ڕایان بەشداری بەرنامەی پرسیار و وەڵام بوو ، بەهەمان شێوە ، نیگەرانی خۆی لە زۆربوونی ژمارەی تووشبووان بە بەردەوامی لە جیهان بە پەتاکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد ، مایەی نیگەرانییە کە ژمارەی تووشبوان لە جیهان لە بەرزبوونەوەدایە بەتایبەتی ئەوانەی لەژێر چاودێری چڕدان بەتایبەتی لە ولاتانی ئەوروپا وەکو ، فەرەنسا و ئسپانیا و ئۆکرانیا و بەشێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
تاوەکو ئەمڕۆ پێمج شەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ، ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە جیهان ، ٣٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی گیان لەدەستدان بەو پەتایەش بۆ زیاتر لە ٩٧٠،٠٠٠ هەزار کەس ، بەرزبووەتەوە .