باڵاپۆشێک لەنێو پەرلەمانی فەرەنسا هەرا دەنێتەوە
دوێنێ پێنج شەممە ، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی چەپ و کۆمارییەکان ، دانیشتنێکی پەرلەمانیان بەجێ هێشت بەهۆی بوونی باڵاپۆشێکەوە لەنێو دانیشتنەکەی پەرلەمان
ئانا کریستین ، پەرلەمانتارێک لە تویتێک دا رایگەیاند ، بوونی باڵاپۆش لەنێو دڵی دیموکراسی کە پەرلەمانە ، ڕەتدەکەینەوە .
مەریەم بۆچیتۆی ٢١ساڵ ، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی قوتابییان لە زانکۆی سۆربۆرن ، ئامادەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بوو
ئانا کریستین دەڵێت ، ” وەکو بەرگریکارێکی مافی ئافرەت و داکۆکیکار لە پرنسیپە عەلمانییەکان ، مافی خۆمە نەهێڵم باڵاپۆشێك لەنێو دانیشتنی پەرلەماندا هەبێت ،
ساندرین مۆرتیش ، پەرلەمانتاری پارتی فەرمانڕەوا و سەرۆکی دانیشتنەکە رایگەیاند ، مشتومڕ لەبارەی بوونی ئافرەتێکی باڵاپۆشەوە ، هیچ گرنگ نییە و شایەنی ئەوە نییە دانیشتنێکی گرنگ، لەبارەی داهاتووی نەوەکانمانی پێ ئالۆز بکەین ،و کۆبوونەوەکە، پەک بخەین و ڕێگەپێدراو نییە
مەریەم بۆچیتۆ ، ساڵی ٢٠١٨ لە چاوپێکروتنێکی تەلەفزیۆنی دا بە باڵاپۆشی ، دەردەکەوێت و لەو کاتەوە ، بووە جێگای سەرنجی میدیا و سۆشیال میدیا و مشتومڕی نێو رۆژنامەکان.
دەرکەوتنی مەریەم ، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی قوتابیان لە زانکۆی سۆربۆنی فەرەنسی ، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەجۆرێک ، چیرۆکی ئەو کچە تەمەن ٢١ ساڵە ، بووە کەیسێکی سیاسی لە فەرەنسا و ڕووبەڕووی دژایەتییەکی گەورە بووەوە ، بەتایبەتی لەلایەن رۆژنامەی ، شارلی ئیبدۆی دژ بە ئیسلام