سەرۆک وەزیرانی هەرێم گەشبینە بە چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەشبینی خۆی لە چارەسەر بوونی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا رادەگەیەنێت
ئەمڕۆ هەینی، ١٨ی ئەیلول مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، رایگەیاند، گەشبینم بە چارەسەربوونی كێشەكانی هەولێر و بەغدا.
سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەشڵێت ، لەكاتێكدا ئاستەنگی زۆر دروستبووە، بەڵام ئێمە تیمێكی بەهێزی دانوستانكارمان هەیە، كە لە هەموو لایەنەكانی پێكهاتەی حكومەتی هەرێم پێكدێن و ئامانجێكی یەكگرتوی هەیە.
مەسرور بارزانی ئاماژە بەوە دەکات کە، گەشبینین بەوەی لەگەڵ حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ بگەینە چارەسەری كۆتایی لەسەر كێشەكانی نێوان هەردوو حکومەت.