داهێنەرێکی هۆڵەندی گۆڕێك بۆ خزمەتی ژینگە دروست دەکات
بۆب هندرێکس ، گەنجێکی داهێنەری هۆڵەندی ، گۆڕێک لە قارچک دروست دەکات ، تاوەکو پرۆسەی شی بوونەوەی تەرمی مردوو لەنێو گۆڕەکە خێراتربێت و هاوکات ببێتە خۆڕاکێکی بەهێز بۆ زەوی و سروشت
هندرێکس دەڵێت ، گۆڕەکە و داپۆشەرەکەی ، لە ڕیسی قارچکی دروست کراون و بەر لە ناشتنی مردووەکە لەناو گۆڕەکە ، چینێک لە قەوزەو و مێرووی تێ دەکرێت .
ئەو داهێنەرە هۆڵەندییە ئاماژە بەەوەش دەکات ، شی بوونەوەی لاشەی مرۆڤ لەنێو گۆڕە ئاساییەکان ، نیو سەدەی پێویستە بەڵام لەنێو ئەو گۆڕەی دایهێناوە ، تەنها سێ ساڵی پێویستە و لاشەی مردووەکە بەتەواوەتی شی دەبێتەوە و دەبێت بە ماددەی کیمیایی بە سوود بۆ خاک و هاوکات بۆ سروشتیش