تەندروستی دهۆک ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك ، له‌باره‌ی “مردنی ژماره‌یه‌ك توشبوی كۆرۆنا به‌ده‌رزی جۆری دکسامیتازۆن، ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک لە ڕوونکردنەوەیەکی دا ڕایدەگەیەنێت ، ده‌رزی جۆری دكسامیتازۆن، له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)ــوە ، په‌سه‌ندكراوه و بۆ ئه‌و توشبووانه‌ی پەتای کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت کە باری ته‌ندروستیان ، ناجێگره.
بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستی دهۆك ،ئەوەش ڕوون دەکاتەوە ، له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وا بڵاوکراوەتەوە کە ده‌رزیه‌ك ، بۆ ژماره‌یه‌ك توشبووی پەتای كۆرۆنا بهكارهێنراوە و بەهۆیەوە ، گیانیان لەدەستداوە ، و ڕایدەگەیەنین ،ئه‌و قسانه دورن له ڕاستیه‌وه.
تەندروستی دهۆك جەخت دەکاتەوە کە دەرزی دکسامیتازۆن ، بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی پەتای كۆرۆنا ، بە پشت بەستن بە پرۆتۆكۆلی جیهانی دەبێت و هه‌ر ده‌رمانێك پرۆتۆكۆلی نه‌بێت به‌كارناهێنرێت .
بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستی دهۆك ئاماژە بەوەش دەکات کە رێژه‌ی گیانلەدەستدانی پەتای کۆرۆنا له پارێزگاکەیان %١٠٧ــە و ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌راورد به ئاماری وڵاتانی تووشبوو بە پەتاکە لە جیهان، %٣ــی ، کەمترە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک، دڵنیاییش دەدات کە تیمه‌كانیان ، شه‌و و رۆژ به‌رده‌وامن له‌خزمه‌تكردن بۆ كۆنترۆڵكردنی پەتاکە و داوا لە هاوڵاتیانی پارێزگاکەش دەکات ، قسه‌ی نازانستی كاریگه‌ری نەبێت بەسەریانەوە