دۆناڵد ترامپ ، ڕێگانادەم ئەمەریکا سزابدرێت
دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکی دا بۆ رۆژنامەنووسان ، ڕایدەگەیەنێت ، ئێمە جەنگێکمان دژی دوژمنێکی شاراوە ڕاگەیاندووە کە ڤایرۆسێکی چین یە و سنوورێک بۆ ئەو پەتایەش دادەنێین و دەبێت بەهۆی پەتاکەوە وڵاتی چین دادگایی بکرێت، چونکە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و چین ڕایانگەیاند ، ڤایرۆسەکە لەنێوان مرۆڤەکان ناگوازرێتەوە
دۆناڵد ترامپ لە درێژەی لێدوانەکەی بۆ رۆژنامەنووسان دەشڵێت ، ڕێگا نادەم بە سزادانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئێمە هەمیشە بە پێشەنگی پارێزگاری کردن لە مافی مرۆڤ لە جیهان ، دەمێنینەوە.
دۆناڵد ترامپ ، لە باسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا دەڵێت ، ئێمە هاوپەیمانی ناتۆمان دووبارە چاڵاک کردەوە و توانیمان دوژمنی ژمارەیەک لە ناوچەکە بکوژین کە قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی باڵای سوپای قودسی ئێرانییە و لە ڕێککەوتنی وزەی ئەتۆمیش لەگەڵ ئێران کشاینەوە و دووبارە سزای قورسمان خستەوە سەر ئێران کە باڵاترین سپۆنسەری تیرۆرە لە جیهان دا
لە بارەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل دا ترامپ ڕایگەیاند ، زۆر وڵاتی دیکە حەز دەکەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل هاوشێوەی ئیمارات و بەحرێن ، ئاسایی بکەنەوە و لە داهاتوودا وڵاتانی دیکەی تری عەرەبی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ، ئاسایی دەکەنەوە.
لەکۆتایی دا ترامپ دەڵێت ، هێزەکانمان لە ئەفغانستان دەکشێنینەوە و دووبارە سەربازەکانمان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.