سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێک بڵاودەکاتەوە

بەرهەم ساڵح ، سەرۆک کۆماری عێراق ، پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
بەرهەم ساڵح ، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت ،بەرەنگاربوونەوەی گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان و کۆنترۆلکردنی چەک بە دەستی دەوڵەتەوە ، شەڕە لەگەڵ هێزە گێرەشێوێنی و تاریکی و ئەم پرۆسەیە ئەرکی حکومەتی عێراقە و ئاسان نییە ، بەڵام ئەگەر دەوڵەتی عێراقی بیەوێت سەروەری خۆی بگێڕێتەوە ، دەبێت بەم کارە هەڵسێت.
بەرهەم ساڵح، لەبارەی هەڵبژاردنەکان لە ساڵی داهاتوو ، ئەوەش دەخاتە ڕوو کە کارکردن لە پێناو هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ڕوون و دوور لە ساختەکاری ، کارێکی پێویستە و ئەمەش وەڵامدانەوەی خۆپیشاندەرانە
سەرۆک کۆماری عێراق ، جەخت لە بەرتەسکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت دەکات و داوا دەکات بکوژی خۆپیشاندەرانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ، بدۆزرێنەوە و دادگایی بکرێن