ماڵی چالاکوانێک دەکریتە ئامانج

پ

بۆمبێکی چێندراو بە ماڵی چالاکوانێکدا لە پارێزگای زیقار دەتەقێتەوە

ئەمڕۆ چاڵاکیەکی ناڕەزایەتی دژی ڕفاندنی چاڵاکوان ،سەجاد عێراقی لە گۆڕەپانێکی پارێزگای زیقار

لەنێو ناڕایەتییەکە ، حوسێن غەرابی ، پارێزەر و چاڵاکوان ، داوای ڕزگارکردنی ، سەجاد عێراقی دەکرد و دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی خۆی ، بۆمبێکی چێندراو بە ماڵەکەی دا تەقییەوە و تەنها زیانی ماددی بە ماڵەکەی غەرابی گەیاند ،

بەر لە ٣ کاتژمێر غەڕابی لە هەژماری خۆی نووسیبووی ، ” ئێمە بێ دەنگ نابین لە ئاست ڕفاندنی ، سەجاد عێراقی و داوای بەپەلە ئازادکردنی دەکەین ” و لەکاتی گەڕانەوەی ناوبراو ، بۆمبەکە تەقییەوە و تەنها زیانی ماددی بە ماڵەکەی گەیاند .

لە ماوەکانی ڕابردوودا سەجاد عێراقی ، چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی زیقار ، لەلایەن گروپێکی نەناسراوەوە ڕفێندرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە .

دوای ڕفاندنی سەجاد ، پەنجەی تۆمەت بۆ ئەو گروپانە درێژدەکرا کە هاوسۆزی ئێرانن و بەتایبەت ، هادی عامری ، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر .

ڕفاندنی سەجاد عێراقی چاڵاکوان ، نزیک بوو لە دروست کردنی پێکدادانی چەکداری نێوان دەزگای دژە تیرۆری عێراقی و هۆزی ” سەید دەخیل ”

مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراقی ، دوای ڕفاندنی سەجاد ، هاتە سەر خەت و بە پەلە هێزێکی ڕەوانەی پارێزگای زیقار کرد بۆ دۆزینەوەی ناوبراو و ئازادکردنی

دوای خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ی ساڵی ڕابردوو ، ڕفاندن و کوشتنی خۆپیشاندەر و چالاکوانان ، زیادی کردووە و چاڵاکوانانیش ، پەنجەی تۆمەت بۆ ئەو هێز و گروپانە درێژدەکەن ، کە هاوسۆز و سەر بە ئێرانن