ماکرۆن لە بەرپرسانی لوبنان بێ هیوا بوو
ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی ئیلیزێ ڕایگەیاند ، ” بەرپرسانی لوبنان ، ڕاستگۆنەبوون لە بەڵێنەکانیان بۆ دروست کردنی حکومەتێکی لوبنانی کە خزمەت بە گەلی لوبنان بکات و دەرکەوت ،پارتی حیزبوڵای لوبنانی و پارتی هیوا ، بەرژەوەندی خۆیان لە بەرژەوەندی گەلی لوبنان پێ گەورەترە ”
نیگەرانی سەرۆکی فەرەنسا دوای ئەوە دێت ، لە ٢٦ی ئەم مانگە ، مستەفا ئەدیب ، ڕاسپێردراو بە دروست کردنی حکومەتی نوێی لوبنانی دوور لە حیزبایەتی لە وڵاتە .
ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا ، شکستهێنانی پێکهێنانی حکومەتی لوبنانی بە سەرۆکایەتی مستەفا ئەدیب بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە هەردوو پارتی ”حیزبوڵای لوبنانی” و پارتی هیوا ” ی ئەو وڵاتە ، سووڕبوونیان لەسەر پارێزگاری کردنی پشکی خۆیان لە حکومەتی نوێی لوبنانی ڕاگەیاند و ئامادە نەبوون کە سازش لەسەر پۆستەکانی خۆیان بکەن کە لە حکومەتی پێشوو ، وەریانگرتبوو.
سەرۆکی فەرەنسا نیگەرانی خۆی بۆ گەلی لوبنان نیشاندا کە گیرۆدەی دەسەڵاتێکی گەندەڵ بووە و وڵاتیان بەرەو ئاقارێکی نادیار بردووە .
لە ٢ی ئەیلولی ئەم مانگە ، ماکرۆن داوای بەپەلە پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنانی کرد بەڵام بە ووتەی سەرۆکی فەرەنسا ، هەردوو پارتی حیزبوڵا و هیوای لوبنانی ، بەهۆی پێداگیریان لەسەر ژمارەیەک پۆستی دیاری کراو کە پێچەوانەی کارنامەی مستەفا ئەدیبی ڕاسپێردراو بوو ، پێکهێنانی حکومەت شکستی هێنا و دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی لێکەوتەوە.
لە ٤ی ئابی ئەمساڵ ، بەهۆی دوو تەقینەوەی گەورە لە بەندەری بەیروت ، زیانێکی گەورە گیانی و ماددی لێکەوتەوە و ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا ، وەکو یەکەم سەرۆکی وڵاتێکی ئەوروپی ، سەردانی بەیروتی کرد و لە نزیکەوە چاوی کەوت بە زیانانەی ، بەهۆی تەقینەوەکەوە ڕوویدابوو