لەسێدارەدانی نەوید ، تەقاندنەوەی دادگاکەی لێکەوتەوە

پ

بەپێی هەواڵی رۆژنامەی ” النهار”ی عەرەبی لە سەرچاوەیەکی تایبەت بە خۆیەوە بڵاوی کردەوە ، ئەو دادگایەی کە فەرمانی لەسێدارەدانی نەوید ئەفکاری تێدا درا ، تەقێنرایەوە

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ، ئەو دادگایەی کە باس لە تەقاندنەوەی دەکرێت ، فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ نەوید ئەفکاری ، یاریزانی لەشجوانی دەرکرد بە تۆمەتی کوشتنی کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە بەرفراوانییەکە ساڵی ٢٠١٨ی ئێران ، بەڵام لە دادگا ناوبراو بەتەواوەتی تۆمەتەکەی ڕەتکردەوە .

لەسێدارەدانی ئەفکاری ، جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد و ئەلیوت ئەبرامز ،نێردەی ئیدارەی ئەمەریکی بۆ ئێران ، هۆشداری لەو هەنگاوەی ئێران دا کە واشنتۆن ، کۆمەڵێك سزای نوێ بەسەر تاران دا دەسەپێنێت و سزادانەکەش ، ژمارەیەك کەسایەتی و کیان لەخۆ دەگرێت و دیارترینیان ، ئەو دادوەرەی فەرمانی لەسێدارەدانی ئەفکاری دەرکرد.