تێستی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە5دۆلار دەکڕدرێت
تێستی خێرای کۆرۆنا دروست دەکرێت
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕایگەیاند ، تێستێکی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەوێتە بازاڕەکانی جیهان ، کە ئەنجامی تێستەکە لە ماوەی ١٥ خولەك دا ، ئاشکرا دەکات
هەردوو کۆمپانیای ، ئابوتی ئەمەریکی و ئێس دی سانسۆری کۆری باشوور ، هەڵدەستن بە دروست کردنی تێستەکە لەچوارچێوەی دەست پێشخەری جیهانی بۆ پەرەپێدانی ڤاکسین و دەرمانی دژە کۆرۆنا
تێستەکە هاوشێوەی تێستی دووگیانییە ، و دوو هێڵی تێدایە کە ئەنجامی کەسی تووشبوو بە ڕەنگی شین ، ئاشکرادەکات و لە توانای دایە کە ، هەزاران کەس لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ڕزگاربکات و خێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش ، کەمتر بکاتەوە و تێستەکە بە ڕێژەیەکی زۆر بە ئەو کەسانە دەدرێت کە لە ڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکەن وەکو کارمەندانی پزیشکی
هەردوو کۆمپانیای بەرهەم هێنەری تێستەکە ، بە نرخی ٥ دۆلار ، تێستەکە بە وڵاتانی جیهان دەفرۆشنەوە و ئەو وڵاتانەی کە دۆخی ئابووریان خراپ یان مامناوەندە بە ڕێژەی %٢٠ بەرهەمەکەیان بۆ دەستەبەردەکات بەڵام بۆ وڵاتانی ئابووری باش ، بە ڕێژەی %٨٠ ، بەرهەمەکەیان بۆ دەستەبەر دەکات.
شایەنی باسکردنە ، لە مارسی ڕابردوو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، دەستپێشخەری جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گەیتسی جیهانی و ڕێخکراوەکەش ، بەخێرا تێستەکەی پەسندکرد و وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا ، لەنێو ئەو وڵاتانەن داوای هاوردەکردنیان کردووە ، بەتایبەتی وڵاتی بەریتانیا کە رۆژانە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەڵکشاندایە