وەزارەتی دەرەوەی رووسیا تورکیا تاوانباردەکات

پ

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت ، ماوەی ٤ رۆژە ،چەکداری بەکرێگیراو لە سوریا و لیبیاوە ، ڕەوانەی هەرێمی ناگۆرنی کاراباک دەکرێت و داوا دەکات هەردوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجان پشت بە چەکداری بیانی نەبەستن و مێزی گفتوگۆ هەڵبژێرن .

ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ لای خۆیەوە بڵاوی کردەوە ، زیاد لە ٨٠٠ چەکداری بەکرێگیراو بەشێوەیەکی ڕێکخراو لەلایەن کۆمپانیای ئاسایشی تورکییەوە ، ڕەوانەی هەرێمی ناگۆرنی کاراباک دەکرێت و ڕوونیشی کردەوە کوژراو و بریندار لەنێو ڕیزەکانی ئەو چەکدارە بەکرێ گیراوانە هەیە .

وەزارەتی دەرەوەی رووسی لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕایگەیاند ، وەکو نێوەندگیر هەوڵدەدەین دۆخە نەخوازراوەکەی نێوان هەردوو وڵات ، هێور بکەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا ، پێشتر لە لێدوانێکی دا ئاماژەی بەوەدا ، تورکیا بۆ پاڵپشتی لە سوپای ئازەربایجان ، چەکداری بەکرێگیراو لە سوریاوە ، ڕەوانەی هەرێمی کاراباک دەکات .

وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا ئەوەشی ڕاگەیاند ، تورکیا هاوشێوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای ناوەڕاست ، چەکداری بەکرێگیراو بۆ پاڵپشتی هاوپەیمانانی دەنێرێت

وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا ئەوەشی ڕوونکردەوە ، وڵاتەکەی ئامادەیی گفتۆگۆیە بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئەوان و ئازەربایجان بەپێچەوانەی ئازەربایجان ، کە هەڵبژاردەی سەربازییان بەلاوە گرنگترە بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسە ناکۆکەکانی نێوان هەردوو وڵات .