ئەمەریکا دەستێوەردان لە هەرێمی کاراباك ڕەتدەکاتەوە
مایک پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ، دەستێوەردانی دەرەکی ڕەتدەکەینەوە لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و داوا دەکەین هەردوو وڵات ، شەڕ ڕابگرن .
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا ، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە شێوەی دەق بڵاوی کردەوە ڕایگەیاند ، بۆچوونمان وایە ، گرژی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر ئەو زەویەی کە پێی دەوترێت هەرێمی کاراباک ، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و نامانەوێت گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئەم دوو وڵاتە ، بەرگێکی نێودەوڵەتی پێ بدرێت و دەستێوەردانی دەوڵەتانی بیانیش لە ناوخۆی هەردوو لا ، ڕەتدەکەینەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەوەشی باس کرد ، کە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەردوو لا گفتگۆمان کردووە کە شەڕ ، ڕابگرن و پێشمانوایە توندوتیژی ، گرژی ڕەگەزی و سیاسی ئالۆزتر دەکات و دەستێوەردانی وڵاتی سێهەم لەو ئالۆزیانە ، قوڕەکە خەستتردەکاتەوە .
لە ٢٧ی ئەیلولی ڕابردوو ، شەڕێکی قورس لە هەرێمی کاراباک ، لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا هەڵگیرسا و تا ئێستا بە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە و شەڕەکە بەردەوامی هەیە
حکومەتی ئازەربایجان ، ئەرمینیا تۆمەتباردەکات بە تەقەکردن بەسەر دانیشتوانی نیشتەجێی هەرێمی کاراباک دەکات و لەبەرامبەردا ، ئەرمینیا حکومەتی ئازەربایجان تۆمەتباردەکات بە مووشەک باران کردنی هەرێمەکە و هێنانی شەرکەری بێگانە و داگیرکاری لە هەڕێمی ناگۆرنی کاراباک