گەورەبێژەرانی عێراق کۆچی دوایی کرد

پ

بێژەرێکی بەئەزموونی عێراقی کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ موئەیەد لامی ، سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراقی ، هەواڵی کۆچی دوایی نیهاد نەجیب ، گەورە بێژەری عێراقی لەدوای ململانێیەکی سەختی لەگەل نەخۆشی لە وڵاتی تورکیا ، ڕاگەیاند

نیهاد نەجیب ، رۆژنامەنووس و بێژەرێکی لێهاتوو بوو لە ڕووی بێژەری و پێشکەشکردنی هەواڵ ، دەنگی تایبەتمەندی خۆی هەبوو و بۆ ماوەی چوارساڵ وەکو بێژەر کاری کردووە .

ساڵی ١٩٧٣ ، بەشی ڕاگەیاندنی لە زانکۆی بەغدا ، تەواوکردووە و هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکی پسپۆر و چالاکوانی دیاری مافی ئافرەتان ، لەگەڵ دکتۆرە گولەر هادی مستەفا بەیاتی کردووە

ناوبراو بەژدار بووە لە خوێندنەوە و پێشکەشکردنی هەواڵ ، لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کوێت بەپێی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٨٩ ، لە ئالوگۆرپێکردنی بێژەران لەنێوان عێراق و کوێت و ، ساڵانی ١٩٩٩ تاوەکو ٢٠٠٠ ، پەیامنێری پێگەی ئەسیوشەیتد پرێسی ئەمەریکی بووە.

لەساڵی ٢٠٠٠ ، بە بانگهێشتنامەی کەناڵێکی جەزائیری ، خولێکی بێژەری بۆ کارمەندانی کەناڵەکە دەکاتەوە ، وێڕای دانانان و پێشکەشکردنی سەدان بەرنامەی جۆراوجۆری ئاینی و رۆشنبیری و کەلتوری و هونەری ، تاوەکو لە بوارەکەی خۆی دا ، خەڵاتی بێژەری لێهاتووی نێودەوڵەتی پێ بەخشرا