چوکڵی تێستی کۆرۆنا کەلەسەری ئافرەتێك کون دەکات

پ

لە ویلایەتی ئایوای ئەمەریکا ، ئافرەتێكی چل ساڵان ، لەکاتی تێستی کۆرۆنا بەهۆی ئەو پارچە دارە بچوکەی کە دەخرێتە لووتەوە ، دەردەکەوێت کە کونێك لە کەلەی سەری هەیە.

ئافرەتەکە بە مەبەستی پشکنینی کۆرۆنا ، کاتێك دارەکە دەخەنە لووتییەوە ، بۆ پشکنین و تێستی کۆرۆنا لێ وەردەگرن و دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە ، بەردەوام ئاو لە لووتی دێتە خوارەوە

بەهۆی زۆر هاتنەخوارەوەی ئاو لە لووتییەوە ، ناچار دەبێت سەردانی پزیشك بکات و دەردەکەوێت ، بەهۆی دارەکەوە کونێك لە کەلەی سەری ئاشکرادەبێت و ئەو شلەیەی کە لە مێشکی دا هەیە و پارێزگاری لە کەلەسەری مرۆڤ دەکات ، بەردەوام دێتە خوارەوە و ئەمەش وای لە ئافرەتەکە کردبوو کە تام و بۆنی بگۆڕێت و تامی نێو دەمی ، تامێکی کانزایی بدات .

بەردەوامی هاتنەخوارەوەی ئەو شلەیەی کەلەسەری ئافرەتەکە ، قوڕگ و گوێی ووشك کرد و بەردەوام تووشی سەر ئێشەی کرد.

پزیشکان هۆکاری هاتنەخوارەوەی ئەو شلەیەی سەری ئافرەتەکە بۆ دەگەڕێننەوە ، ئەو پارچە دارە بچووکەی تێستی کۆرۆنای پێدەکرێت ، بەشێوەیەکی قوڵ و بە توندی دەخرێتە لوتی ئافرەتەکە و زیاتر گەورەبوونی کونی کەلەسەری ئافرەتەکەی لێکەوتەوە ، هەربۆیە بەردەوام شلەی ئاوی کەلەسەری دەهاتە خوارەوە