قەرز نەکرێت مووچە دابەش ناکەین

پ

عەلی عەلاوی ، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند ، دەستپێکردنی دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ، پەیوەستە بە ڕەزامەندی پەرلەمانی عێراق لەسەر وەرگرتنی قەرز لەلایەن حکومەتەوە.

وەزیری دارایی عێراق ، سەبارەت بە هەبوونی پارەی پێویست ئەوەش ڕووندەکاتەوە ، پارەی پێویست بۆ دابەش کردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی عێراق ، دەبێت پەرلەمانی ڕەزامەندی لەسەر بدات ، بۆ ئەوەی حکومەت دەستکراوە بێت لە وەرگرتنی قەرز

وەزیری دارایی عێراق ، ئاماژە بەوەش دەکات ، هەبوونی ئاسایی وەرگرتنی قەرز گرنگە ، چونکە کورتهێنانی پارەی پێویست بۆ دابەش کردنی مووچەخۆران پڕدەکاتەوە