وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەڵمانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ،ئەنجامدا
فوئاد حوسێن ، وەزیری دەرەوەی عێراق ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هایکۆ ماس ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنجامدا و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە ، باسی دۆخی عێراق و پەیوەندی و ئەو بەرژەوەندییانەی هەردوو وڵات بەیەکتر دەبەستێتەوە .
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە هایکۆ ماس ، نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ، بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدای پایتەخت و ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە ئەمەریکا سیادییە و ناچێتە بەرژەوەندی گەلی عێراقەوە.
لای خۆیەوە فوئاد حوسێن ، وەزیری دارایی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق ، پاکێجێك ڕێوشوێنی ئەمنی توندی گرتووەتە بەر و نێردەی وڵاتان و باڵێۆزخانەکانی دڵنیا کردووەتەوە ، کە چیتر ڕێگا بە ئامانجگرتنیان نادرێت و ئەو ڕووداوانەی لە ڕابردووش لەبارەی بە ئامانج گرتنی باڵێۆزخانەی ئەمەریکا بەتایبەتی و نێردەی وڵاتان ڕوویدا ، لێکۆڵینەوەی وردی بۆ کراوە
هەفتەی ڕابردوو ، لە ئەنجامی بۆردومان کردنی باڵێۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت ، مایك پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی عێراق ، نامەیەكی نیگەرانی و توندی ئاراستەی سەرۆك کۆماری عێراق کرد و لەو نامەیەی وەزیری دەرەوەی ئەماژەی بە داخستن یان گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەیان کرد ، ئەگەر باڵیۆزخانەکەیان لە ناوچەی سەوز پارێزراو نەبێت ، داخستن یان گواستنەوەی باڵێۆزخانەی ئەمەریکا ، نیگەرانی حکومەتی عێراقی لێکەوتەوە و سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند ، کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و دەرئەنجامەکەی لە داهاتوودا ، ئاشکرا دەکەن.