پاریس دەبێتەوە هێڵی سوور

پ

تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە زیادبووندایە

حکومەتی فەرەنسی ، بڕیاریداوە لە هەفتەی ئایندەوە ، یانە و قاوەخانەکان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دابخات .

ئۆلیڤی فیران ، وەزیری تەندروستی فەرەنسی بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند ، مۆڵەتی چەند رۆژێکی بە قاوەخان و یانە شەوانییەکان داوە ، بۆ ئەوەی لە رۆژانی ڕابردوو ، قەدەغەی کردنەوەی یانە و قاوەخان بچێتە واری جێ بەجێ کردنەوە و بۆ ڕێستورانتەکانیش ، حکومەت پابەندییان دەکات لەژێر ڕێکار و ڕێنمایی توندی تەندروستی کاربکەن

داخستنی قاوەخان و یانە شەوانییەکان دوای زیادبوونی ژمارەی تووشبووان دێت بەتایبەتی لە پاریس ، دوای ئەوەی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ، زیاد لە ١٧ هەزار تووشبووی نوێ ، تۆمارکرا و بەمەش دۆخی تەندروستی ئەو شارە ، لە مەترسی دایە و دەبێتە سەنتەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە .

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە فەرەنسا ، ٦٠٧،٠٠٠ هەزار تووشبووە و لەو ژمارەیەش ، ٩٧٩٠٠ کەس چاکبوونەتەوە و زیاد لە ٣٢ هەزار هاوڵاتیش ، بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە .